٧٨٠٠ تووشبوو و ١٧٠ کوژراو تا ئێستا/ مەترسی لە سەر جیهان هەیە

قوربانیانی ڤایرووسی کرۆنا تا ئێستا گەیشتۆتە ١٧٠ کەس و ٧٨٠٠ کەسی دیکەش بەو ڤایرووسەوە گیرۆدەن و ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی لەوبارەیەوە هوشداری ئامدەیی داوەتە تەواو دەوڵەتان.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ڕۆیتێرز، پەرەسەندنی ژمارەی تووشبووان و قوربانیانی ڤایرووسی کرۆنا لە وڵاتی چین لە بەرزبوونەوەیە و تا ئێستا ٧٨٠٠ کەس بەو ڤایرووسەوە گیرۆدەن (کە ٧٧١١ کەسیان لەو وڵاتەدان) و ١٧٠ کەسیش گیانیان لە دەست داوە و تا ئێستا ئاستی مەترسی و تەشەنەسەندنی (پاندمیک)ی ئەو ڤایرووسە ڕوون نەبۆتەوە، بەڵام بەرپرسانی چینی لە سەر ئەو بڕوایەن کە کرۆنا لە خولی شاراوەیشیدا کە لە ١ تا ١٤ رۆژ درێژە دەخایێنێت، تەشەنەسێنە.

بە گوێرەی ئاماری فەرمی تا ئێستا ١٠٤ کەسی تووشبووی ئەو ڤایرووسە لە دەرەوەی چین ناسێنراون کە لەو ڕێژەیە ١٤ کەس لە تایلەند، یازدە کەس لە ژاپۆن، ١٠ کەس لە هۆنگ کۆنگ و سەنگاپوور، ٨ کەس لە تایڤان، ٧ کەس لە ماکائۆ و ئۆسترالیا و مالێزیا، ٥ کەس لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و فەڕەنسا، ٤ کەس لە کۆریای باشوور و ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی و ئەڵمانیا، ٢ کەس لە کەنادا و ڤیەتنام و یەک کەس لە وڵاتانی نێپاڵ، کامبووج، سێریکانکا و فەنلاند تۆمار کراوە. بەڵام تا ئێستا ڕاپۆرتێک لەبارەی مەرگ بەو ڤایرووسە لە دەرەوەی چین بڵاو نەبۆتەوە.

بو پێیە، کۆمیساریای ناوەندی پشکنینی تەکوزی لە چین هاوکاتی دابڕگەکێشان بە دەوری ١٦ شار و لەوان شاری ڤۆهان لە پارێزگای هۆبێی ئەو وڵاتە وەک شوێنی دەسپێکی نەخۆشییەکە، بە دەرکردنی ڕاگەیێندراوێک هەڕەشەی کرد کە هەر کەس فەرمانەکانی "شی جین‌پینگ"ی سەرۆک کۆماری چین بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرووسی کرۆنا پێڕەوی نەکات، بە توندی سزا دەدرێت.

ئەوە لە کاتێکدایە کە گوێرەی هەواڵدەریی فەڕەنسا، ئەوڕۆ (پێنج شەممە) ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی بە پێکهێنانی دانیشتنێکی نائاسایی، وێرای ڕاگەیاندنی دۆخی نائاسایی جیهانی بە هۆی پەرەسەندنی ئەو ڤایرووسە، هوشداری دایە وڵاتان کە لە بەرامبەر ڤایرووسی کرۆنا ئامادەیی تەواویان بێت.

News Code 30777

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 1 =