داخوازیی لاریجانی بۆ هەڵوێستی یەکگرتووی وڵاتانی ئیسلامی لە دژی مامەڵەی سەدە

سەرۆکی مەجلیسی شۆڕای ئیسلامی لە نامەیەکدا بۆ سەرۆک پارلەمانەکانی وڵاتانی ئیسلامی خوازیاری هەڵوێستی ئەو وڵاتانە لە دژی پلانی مامەڵەی سەدە بوو.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی لاریجانی سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامی ئێران ئەوڕۆ (چوارشەممە) بە ناردنی نامەیەک بۆ سەرۆک پەرلەمانەکانی وڵاتانی ئیسلامی، وێڕای ڕاگەیاندنی بێزاری لە ھەنگاوەکەی "دۆناڵد ترامپ"ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا سەبارەت بە ڕوونوێنی لە پلانی ساختەی "مامەڵەی سەدە" خوازیاری بەرنگاربوونەوەی خێرای وڵاتانی ئیسلامی لەگەڵ ئەم گەڵاڵەیە و هەوڵ بۆ چارەسەریی قەیرانی فەلەستین بوو.

لاریجانی لەونامەدا بە ئاماژە بەوەی کە ڕوونوێنی لە پلانی ساختەی "مامەڵەی سەدە" پێشێل کردنی تەواوی ڕێککەوتن و یاساوڕێسا و بڕیارە نێودەوڵەتییەکان و جاڕنامەی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان و کۆمکاری عەرەب و ڕێکخراوەی ھاریکاری ئیسلامی بۆ چارەسەریی پرسی فەلەستینە، وتیشی: کۆماری ئیسلامیی ئێران بە تاپۆ کردنی پلانی دیموکراسیانە و سیاسیی گشتپرسی لە سەرزەوینە داگیرکراوەکان بە بەشداریی دانیشتووە سەرەکییەکانی لە لایەن ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان، دەرباز بوون لەم قەیرانەی ئێستا و چارەسەریی دادپەروەرانەی کێشەی فەلەستین بە مافی ڕەوای گەلی چەوساوە و بێ دەرەتانی فەلەستین زانی.

سەرۆکی مەجلیس هەروەها داوای لە سەرۆک پەرلەمانەکانی وڵاتانی ئیسلامی کرد کە لە ئاراستەی بەرەنگاربوونەوەی پلانی ساختەی "مامەڵەی سەدە"دا ھەوڵ و ھاریکاریی پێویست بەکار بھێنن و بە پشتگری کردن لە پلانی دیموکراسیانە و سیاسیی گشتپرسی لە سەرزەوینە داگیرکراوەکان و بە کەڵک وەرگرتن لە گوشاری دیپلۆماسیی پەرلەمانی، زیاتر لە جاران یارمەتیی ڕەوتی چارەسەریی قەیرانی فەلەستین بدەن.

News Code 30768

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha