AP ١٣٩٨ ڕێبەندان ٧ ١٩:٤٧

بە بانگەشەیەکی ٤ مانگە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان؛

وێنەگرێکی سنەیی کتێبخانەی بۆ گوندی سلێن دروست کرد

وێنەگرێکی سنەیی کتێبخانەی بۆ گوندی سلێن دروست کرد

کچێکی گەنجی سروشت‌گەڕ و وینەگری سنەیی توانی بە بانگەشەیەکی ٤ مانگە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کتێبخانەیەک بۆ گوندی سلێن دابین بکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سارا جەعفەری کچە سروشت‌گەڕ و وینەگری سنەیی توانی بە بانگەشەیەکی ٤ مانگە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کتێبخانەیەک بۆ گوندی "سلێن"ی سەر بە شاری سەوڵاوا لە ٧ کیلۆمەتریی هەورامان تەخت و لە ٢٠٠ کیلۆمەتریی شاری سنە دابین بکات.

گوندی سلێن خاوەن ٢٠٠ بنەماڵە و زیاتر لە ١٠٠ کەس جەماوەرە و زۆربەی دانیشتووانی لە ئاستێکی خوێندن بەهرەمەندن و بەوەشەوە تا ئەم دواییە لە بوونی کتێبخانەیەکی گونجاو بێ بەهرەیە بوونە.

بە وتەی سارا جەعفەری لە هەوڵێکی چوار مانگە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و بە دەنگەوەهاتنی خەڵکی ئێستا ئەو گوندە خاوەن کتێبخانەیەک بە ٥٠٠ بەرگ کتێب لە دووکانێکی تەرخان دراوە لە لایەن یەکێک لە دانیشتووانی ئەو گوندە بۆ هەمان مەبەستە و بڕیارە بەیانی ٨ی رێبەندان بکرێتەوە.

News ID 30731

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha