بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح بە پێداگری لەوەی کە "ئەمریکا لە جەنایەتی فرۆکەخانەی بەغدا سەروەریی عێراقی کردە ئامانج"، وتی: ئەمریکا تووشی جەنایەتی گەورە هاتووە کە کاردانەوە گونجاو بەو جەنایەتە دەرکردنی سەربازانی ئەو وڵاتە لە عێراقە.
عامری هەروەها سەبارەت بە هێرشی مووشەکی رۆژی ڕابردوو بۆ سەر باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغدا ڕایگەیاند کە هەڵمەتی تێکدەرانە لە دژی باڵوێزخانەکان بە ئامانجی ئاژاوەنەری لە ڕەوتی سەروەری و دەرکرانی هێزە بیانییەکان لەو وڵاتەدا ئەنجام دەدرێ.
سەرۆکی هاوپەیمانی بەدەر هەروەها داوای لە دەوڵەت کرد کە لە پاڵپشتی لە دیپلۆماتەکان و ئاشکراکردنی پشت پەردەی ئەو هەڵمەتانە هەنگاوی جیدی هەڵگرێت.
Your Comment