AP ١٣٩٨ ڕێبەندان ٧ ١٢:٠٩

هاوپەیمانیی دژە داعش ١٠٠ لۆری یارمەتی سەربازی بۆ هەسەدە نارد

هاوپەیمانیی دژە داعش ١٠٠ لۆری یارمەتی سەربازی بۆ هەسەدە نارد

وەجبەیەک چەک و چۆڵی سەربازی بریتی لە ١٠٠ لۆری یارمەتی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژە داعش، بۆ ناوچە ژێر کۆنترۆڵەکانی هێزی دیمۆکراتیکی سووریا گواسترایەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بە پێی هەواڵەکان لە چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریا، وەجبەیەکی سەربازی بریتی لە ١٠٠ لۆری یارمەتی سەربازی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژە داعش بە پەڕینەوە لە سنوورەکانی هەرێمی کوردستان چوونە باکووری سووریا و بەرەو ناوچە ژێر کۆنترۆڵەکانی سوپای دیمۆکراتیکی سووریا لە دەیرەزوور و حەسەکە ڕۆیشتوون.

شیاوی باسە، هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەولەتی دژی داعش لە ڕێکەوتی ١٦ ی جوونیش وەجبەیەک یارمەتیان نارد کە پێکهاتبوو لە ٧٥ لۆری  بۆ ناوچە ژێر کۆنترۆڵەکانی سوپای دیمۆکراتیکی سووریا.

News ID 30722

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha