دانوستانی کوردی سووریا لە گەڵ تورکیا

فەرمانەی کوردی هێزەکانی دیمۆکراتیکی سووریا دەڵێت: پووتین و ترامپ گیانفیدایی کورد لە شەڕی داعشیان بۆ بەرژەوەندی خۆیان قۆستەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەزڵۆم کۆبانێ فەرماندەی کوردی هەسەدە لە دیمانە لەگەڵ ئەلمانیتۆر، باسی لە چەندین پرسی گرینگ لەوانە هێرشی تورکیا بۆ سەر کوردی سووریا، پەیوەندی کوردی سووریا لە گەڵ ئەمریکا و ڕووسیا و ئامادەی کورد بۆ دانوستان لە گەڵ ئەردۆغان، کردووە.

مەزڵۆم کۆبانی ڕایگەیاندووە کە پێشتر بە ترامپی وتووە کە کوردی سووریا دەیەوێت کێشەکانی لە گەڵ تورکیا چارەسەر بکات. و سەبارەت بە ئەگەری ئاشتی لە نێوان تورکیا و کوردی سووریا وتی: ئێمە پێشتر دانوستانمان لە گەڵ تورکیا بووە و بۆ گواستنەوەی پاشماوەی تەرمی سڵێمان شا هاوکاری ئەردۆغانمان کردووە و بە نیاز پاکیەوە دەڕوانینە دووبارە کردنەوەی ئەم کارە، بەڵام بەو مەرجەی تورکیا ئەمە بە مانای لاواز بوونی ئێمە نەبینێت.

ئەوەش دەڵێت کە تورکیا داعشی دژی کوردەکان بەکارهێنا بەڵام داعش بۆ خودی تورکیاش مەترسیدارە و ئێمە دەزانین کە لە تورکیا شانەی نوستووی داعش زۆر هەیە.

فەرماندەی هەسەدە نایشارێتەوە کە ئەردۆغان پەیوەندی باشی لە گەڵ ترامپ و پووتین هەیە بەڵام لە هێرشی تورکیا بۆ سەر کوردەکانی سووریا لە 9 ئۆکتۆبردا تورکیا و ئەمریکا و ڕووسیا بەرژەوەندییەکانی خۆیان لە بەرچاو گرت و ئەوان ڕێگەیان بە ئەردۆغان دا هەر کارێک دڵی دەخوازێت بیکات. ئێستاش لە لیبیا هەر وایە و ڕووسیا و تورکیا دەیانەوێت ڕەوتی ئاستانە دووبارە بکەنەوە . ئەردۆغان دەیەوێت تورکیا ببێتە هێزێکی ناوچەیی.

مەزڵۆم کۆبانی سەبارەت بە بوونی ڕووسیا لە باکووری سووریا پاش هێرشی تورکیا رایگەیاند کە بوونی ڕووسیا کاریگەریی ئیجابی لە سەر چارەسەریی دۆخی ئەم ناوچە هەیە، بەڵام رووسیا بە دوای بەرژەوەندییەکانی خۆیەوەیە ، ڕووسیا دەیەوێت تورکیا و سووریا ئاشت باتەوە بەڵام نابێت ئەم بابەتە دژی ئێمە بێت.

سەبارەت بە کۆنتڕۆڵی کورد و ئەمریکا لە سەر ناوچە نەوتییەکانی سووریا وپرسی فرۆشتنی نەوت بە تورکیا، وتی: نەوتی سووریا هی هەموو خەڵکی سووریایە و بیانوویە بۆ ئەوەی ئەمریکا لە سووریا بمێنێتەوە.ئەمریکا خەریکە دووبارە خۆی لە سووریا ڕێکبخاتەوە و پلانی نوێ هەیە بەڵام هێشتا هیچ شتێک یەکلایی نییە و پەیوەندی بە ترامپەوە هەیە.

لەبارەی تیرۆری سەردار قاسم سولەیمانیەوە مەزڵۆم کۆبانی وتی: ئەم کارە چاوەڕوان نەکراو بوو و جێگای سەرسووڕمان. ئێرانییەکان لە رێککەوتنەکانی باکووری سووریا و هاتنی هێزەکانی رووسیا و سووریا  بۆ ئەم ناوچە ڕۆڵیان نەبووە.

زیادیشی کرد کە ئێمە پێشتر وەک هەسەدە و وەک یەپەگەش گفتوگۆی ڕاستەوخۆمان لە گەڵ تورکیا بووە و بۆ گفتوگۆی دووبارەش ئامادەین. ئێمە ئاشتیمان دەوێت.  پرسی کوردی سووریا ناوخۆییە و ئێمە دەتوانین بە یارمەتی وڵاتانی تێوەگلاو لە پرسی سووریا لەوانە تورکیا، ئەم بابەتە چارەسەر بکەین. بەڵام لە کۆتاییدا ئەم بابەتە پێویستی بە دانوستان لە گەڵ دیمەشق هەیە.

News Code 30678

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 9 =