بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە شرق الاوسط، برایان هۆک نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری ئێران پاگەندەی کرد فەرماندەی ئێرانی کە بووەتە جێگرەوەی سەردار قاسم سولەیمانی، ئەگەر ڕێگاکەی ئەو بگرێتە پێش؛ ئاوەها چارەنووسێک داوێنی دەگرێت.
ناوبراو لە درێژەی پاگەندەکانی خۆی زیادی کرد: ئەگەر ئیسماعیل قائانی ڕێگای کوشتنی ئەمریکییەکان بگرێتە پێش، چارەنووسی وەکوو ئەو دەبێت.
هۆک لە درێژەی هەڕەشە بە تیرۆر دژی سەردار قائانی، پاگەندەی کرد: ترامپ ماوەیەک لەمەوپێش ڕاشکاوانە وتوویە هەر جۆرە هێرشێک بۆ سەر ئەمریکییەکان یان بەرژەوەندییەکانیان لە گەڵ وڵامی قایمی ئێمە بەرەوڕوو دەبێتەوە.
ناوبراو زیادییشی کرد: ئەمە هەڕەشەیەکی نوێ نییە.
Your Comment