بۆچی ئەمریکا وڵامی هێرشی مووشەکی ئێران بۆ سەر عەین ئەسەدی نەدایەوە

هێرشی مووشەکی ڕۆژی هەشتەمی جوونی ئێران بۆ سەر بنکەی سەربازی عەین ئەسەد هێشتا زەینی شرۆڤەکار و میدیا و چاوەدێرانی کاروباری ناوچەکە و جیهانی بە خۆیەوە خەریک کردووە.

ئاژانسی هەواڵی مێهر-گرووپی نێودەوڵەتی: ئەوەی کە زەینی چاوەدێرانی کاروباری بە خۆیەوە خەریک کردووە؛ شوێنگیری نەکردنی مووشەکە ئێرانییەکان لە لایەن سیستەمی بەرگری بنکەی عەین ئەسەد، ناڕوونی سەبارەت بە خەسارەکان و هەروەها  هۆکاری ن بێدەنگی ئەمریکییەکان سەرەڕای هەبوونی پێشکەوتووترین بنکەی سەربازیانە.

ئەلعەهد لە وتارێکدا لە ژێر ناوی " بۆچی ئەمریکا لە بەرانبەر هێرشی مووشەکی ئێران بۆ سەر بنکە سەربازییەکانی ئەو وڵاتە لە عەین ئەسەد کاردانەوەیەکی نیشنا نەدا" هێناویە: ئەو هۆکارە ستراتیژیانە کە بووە هۆی ئەوەی کە ئەمریکا کاردانەوە نەنوێنێت چی بوو؟ ئایا پرسی نێودەوڵەتی ئا ناوخۆیی بووە هۆی ئەوەی کە ئەمریکا وەڵامی زللەکەی ئێران نەداتەوە؟

ئەو مێدیا نووسی: یەکێک لە ئەو بابەتانەی کە بووە هۆی وەڵام نەدانەوەی ئەمریکا شوێنگری جوگرافیایی ئیسرائیل و بە ئاسانی کردنە ئیسرائیل لە لایەن ئێران و هێزەکانی بەرخۆدانە. لە ڕاستیدا پاڵپشتی لە ئیسرائیل لە هۆکارەکانی کاردانەوە نەنواندنی ئەمریکا بە ئەو هێڕشە بوو. هەروەها بنکەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە کە لە کاتی شەڕدا ئەگەری پێکانیان هەیە

ئەلعەهد دەنووسێت: جگە لە بنکە ئەمریکیەکان کە ئەگەری هەیە خەساری زۆریان بەرکەوێ؛ بەرژەوەندییە هاوبەشەکانی ئەمریکا لە گەڵ وڵاتانی کەنداوی فارس وەکوو کۆمپانیاکانی نەوت و گاز و هەڵگرتنی وزە و دەیان هەزار ئەمریکیی سڤیل وەکوو ڕاوێژکار و لێزانگەلیک کە لە ناوچەکە کار دەکەن و مەترسیان لە سەرە و چٶل کردنیان دەست بەجێ ل کاتی شەڕدا زۆر ئەستەم دەبێت یەکێکی تر لە هۆکارەکانی وەڵام نەدانەوەی ئەمریکا بوو.

ئەو میدیا لوبنانیە لە درێژەدا هێناویە: بەڵام لە بواری ناوخۆیی ئەمریکاشدا ڕووبەڕووبوونەوەی بەربڵاو لە گەڵ ئێران لە سەر ناوچەکە زۆر کاریگەری دەبێت کە ئەو خەسارێکی زۆر لە ترامپ لە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریی بەردەم ئەمریکا دەدات و ئەوەی کە نرخی نەوت بە شێوەیەکی بێ وێنە بەرز دەبێتەوە و ئەوەش گوشاری زۆر دەخاتە سەر ترامپ و دەوڵەتەکەی و لە ئاکامدا لە سەر هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری کاریگەری نەرێنی دەبێت.

سەرنەکەوتنی پاتریۆت لە شوێنگیری مووشەکە ئێرانییەکان

ڕای یەوم لە وتارێکدا بە ئاماژە بە هێرشی مووشەکی ئێران بۆ سەر بنکەی عەین ئەسەد هێناویە: هێرشی مووشەکی ڕۆژی هەشتەمی جوونی ئێران بۆ سەر بنکەی سەربازی ئەمریکا هێزی مووشەک بالستیکەکانی بەرهەمی ئێرانی نیشان دا و ئەگەری شوێنگیری نەکردنیان لە لایەن سیستەمی دژە مووشەکی پاتریۆتی ئاشکرا کرد.

ئەو میدیا دەنووسێت: شرۆڤەکاران سەریان لە ئەوە سوور ماوە کە چلۆن سیستەمی بەرگری ئەمریکا نەیتوانی مووشەکە بالستیکەکانی ئێران شوێنگیری بکات. سپاستیەن ڤۆربلین شرۆڤەکاری کاروباری سەربازی ئەوە وەکوو کێشەیەک وەسف دەکات کە زۆر کەس لە ئەوە نیگەرانن و بە خاڵێکی وەرچەرخانی وەسف دەکەن.

 ڕای یەوم هێناویە: پێنتاگۆن بنکە سەربازیەکانی خۆی بە پاتریۆتی بەناوبانگ توریار کردووە و ئەو سیستەمە تایبەتی شوێنگیری و تێکشکانی مووشەکی بالستیکە کەچی نەیتوانی مووشەکە ئێرانییەکان تێکبشکێنێت. شکستی پاتریۆت کە پیشتر لە عەرەبستان ل بەرانبەر مووشەکە هاوێژراوەکان لە لایەن حوسییەکانەوەش ناکارەمەیی خۆی سەلماندبوو، دووپای بووەوە.

مێدیاکان لە بریندار بووگەلێک باس دەکەن کە ترامپ حاشای کرد

ڕۆژنامەی کوەیتی قبس لە ڕاپۆرتێکدا هێناویە: نزیک بە ١٦ سەربازی ئەمریکی لە هێرشی ئێران بۆ سەر بنکەی ئاسمانی عەین ئەسەد لە عێراق لە هەشتەمی جوونی ئەمساڵ بریندار بوون و بۆ دەرمان گواستراونەتەوە بۆ یەکێک لە نەخۆشخانە سەربازییەکان لە عەریفجان لە باشووری کوەیت.

ڕاپۆرتی فڕانس پرێس لە سەر دۆخی سەربازانی ئەمریکی لە کاتی هێرشە مووشەکییەکانی ئێران

ئەو مێدیا ڕاپۆرتی دا: لە یەکەم قۆناغدا هێرشی مووشەکی لە هەشتەمی جوون، حەوت فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی ئەمریکی لە ئاسمان لە گەشت دا بوون تا ئەو بنکانەی هێزەکانی هاوپەیمانی بە ڕێبەرایەتی ئەمریکایان تێدایە، لە ژێر چاوەدێری بێت. لە ئەو نێوانەدا ئەو فڕۆکە بێ فڕۆکەوانانە، هەڵۆی خۆڵەمێشی لە جۆری ئێم کی و ١ سی کە بە جیهازاتی پێشکەوتوو تەیار کراوە چاوەدێری دەکرد.

کوستین هرویگ یەکێک لە فڕۆکەوانە ئەمریکییەکان لە عەین ئەسەد کە تەمەنی ٢٦ ساڵە بە فڕانس پرێس وتی: ئێمە چاوەڕیی هێرشی زەوینیمان دەکرد و بۆیە فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانمان هێنایە کار.

فڕانس پرێس لە درێژەدا بە ئاماژە بە ئەوەی کە لە کاتی تۆڵەی سەختی مووشەکی ئێران، زۆربەی سەربازانی ئەمریکی کە ڕێژەیان ١٥٠٠ سەرباز بوو لە عەین ئەسەد بوون لە دوو کاتژمێر پێشەوە پاش هۆشداریی لەلایەن فەرماندەکانی خۆیانەوە، چووبوونە پەناگەکانەوە، هێناویە کە ١٤ فڕۆکەوان لە شوێنەکانی خۆیان بۆ ڕێونێنی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکان مابوونەوە تا زانیارییەکانی ئەو فڕۆکانە لێک بدەنەوە.

ئەو مێدیا ڕۆژاواییە لە درێژەدا لە زمانی یەکێک لە سەربازە ئەمریکییەکانەوە هێناویە: یەکەم مووشەک کەشەکەی تەماوی کرد بەڵام فڕۆکەوانەکان هەر لە شوێنەکانی خۆیان مانەوە. مووشەکەکانی یەک لە دوای یەک دەهاوێژران و چارەیەک جگە لە پشت بەستن بە چارەنووس نەبوو. پێمان وابوو کە ئیدی کار تەواوە. بەڵام قەیرانی ڕاستەقینە دوای ئەوە دەستی پێکرد. مووشەک باران بۆ سەر بنکەکە نزیک بە سێ کاتژمێری خایاند.

گرووهبان سولی کلاتریک لە سەربازانی ئەمریکی بە فڕانس پرێسی وت: یەک خولەک دوای دوایین مووشەک بەرەو لای هومارگەلێک کە لە پشتەوە بوون ڕۆشتم و ئاگرێک کە لە سیمی هێڵی پێوەندی بەرز بووبووەوە، بینین. ئەوە هێڵی پێوەندیدەری شوێنی فەرماندەکان لە گەڵ فڕۆکەبێ فڕۆکەوانەکان بوو کە زانیارییە نیدراوەکانی وەردەگرت و زانیارییەکانی بۆ ژووری ئۆپراسیۆن لە عەین ئەسەد دەنارد.

ناوبراو زیادی کرد: کاتێک کە هێڵە پێوەندییەکان ئاگری دەگرت، ئێمە کۆنترۆڵی خۆمان لەدەست دا و سەربازەکان نەیاندەتوانی بزانن کە فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکان ئێستا لە کوێن و نەیاندەزانی کە لە ئاسمان و زەوی چی ڕوو دەدات. ئەگەریش فڕۆکەکان دادەکەتن هەر نەماندەزانی.

هرۆیهیش لەم بارەوە بە فڕانس پرێس وتی: پرسێکی مەترسیدارە چونکوو فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکان زۆر بە نرخن و جیهازاتەکەیان زانیاریگەلێکی تێدایە کە ئێمە نامانەوێت کەسانی تر لێیاان ئاگادار بن یان بکەوێتە دەستی دوژمن.

فڕانس پرێس ڕاپۆرتی دا: نرخی هەر فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی هەڵۆی خۆڵەمێشی ٧ ملیۆن دۆلارە. هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە ساڵی ٢٠١٧ پشتی بە ئەو فڕۆکانە بەست لە عێراق.

ئەو مێدیا ڕۆژاواییە لە درێژەدا لە زمانی سەربازانی ئەمریکییەوە هێناویە: بە درێژەی مووشەک باران و بچڕانی پێوەندییەکان لە گەڵ فڕۆکەکان، فڕۆکەوانەکانیش پەنایان بردە پەناگەکان. هاوکات لە گەڵ تەواوی بوونی تەقینەوەکان، هەموو خێرا بۆ پێوەندی گرتنی دووبارە لە گەڵ فڕۆکەکان و هێنانە خوارەوەیان چوونەوە ناو بنکەکە و ٥٠٠ مەتر لە هێڵی پێوەندی گرتنەکان گۆڕدران. لە ئەوکاتە شوێنی جووڵاندنی فڕۆکەکان خاڵی بوون. ئێمە نەماندەزانی فڕۆکەکان لە کوێن و کارێکی ئەستەم بوو. یەکمایەتی بە هێنانە خوارەوەی هۆڵۆوە خۆڵەمێشییەکان بوو کە هێنانە خوارەوەی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکان چەندین کاتژمێری خایاند.

News Code 30636

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 7 =