بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، رای یەوم لە وتارێکدا بە ئاماژە بە هێرشی مووشەکی ئیران بۆ سەر بنکەی عەین ئەسەد هێناویە: هێرشی مووشەکی ڕۆژی هەشتەمی جوونی ئێران بۆ سەر بنکەی ئەمریکی عەین ئەسەد هێزی مووشەکە بالستیکەکانی ئێرانی نیشان دا و ئەگری شوێنگیری نەکردنی ئەو مووشەکانە بە سیستەمی ئەمریکی پاتریۆتی دەرخست.
ئەو مێدیا دەنووسێت: شرۆڤەکاران لە ئەوە سەریان سوور ماوە کە چلۆن سیستەمی بەرگری ئەمریکی نەیانتوانی مووشەکە بالستیکەکانی ئێران بپێکن. سباستیەن ووربلین شرۆڤەکانی کاروباری سەربازی ئەو بابەتەی وەکوو کێشەیەک وەسف کردووە کە زۆر کەس ئەوە نیگەرانکەر و خاڵی لاوازی دەزانن.
رای یەوم هێناویە: پێنتاگۆن بنکە سەربازییەکانی خۆی لە پاتریۆتی بەناوبانگ تەیار کردووە و ئەو سیستەمە تایبەتی پێکان و لەناو بردنی مووشەکی بالستیکە بەڵام نەیتوانی مووشەکەکانی ئێران کە بەرەو دوو بنکەی سەربازی ئەمریکا هاوێژران، بپێکێت. شکستی پاتریۆت کە پێشتر لە عەرەبستان لە بەرانبەر مووشەکە هاوێژراوەکان لە لایەن حوسییەکانیشەوە ناکارامەیی خۆیانیان سەلەماند، دووپات بووەوە.
بۆچوونی ئێوە