بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حشمەتوڵڵا سەیدی وتی: لە درێژەی پاڵپشتی کردن لە خەساربەرکەوتووانی کۆمەڵایەتی ئەمساڵ هەوڵی پێویست بۆ تەرخان کردنی باڵەخانەیەکی نوێ بۆ کردنەوەی گەرمخانە درا.
ناوبراو وتیشی: ساڵی ڕابردوو جێگیر کردنی کەسانی بێ ماڵ و حاڵ لە شاری سنە کێشەی زۆریان هەبوو.
ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە هەر شەو گەڵاڵەی کۆ کردنەوەی کەسانی بێ ماڵ و حاڵ و کارتۆن خەو لە ئاشتی شاردا بەڕێوە دەچێت، وتی: زۆربەی کەسانی خووگر و کارتۆن خەو بە هۆی کۆ کردنەوەی زبڵەوە ناچنەوە ئەو گەرمخانە کە لەم بوارەدا پێوسیتمان بە هاوکاری هێزی ئینتزامی و هەندێک لە رێکخراوە مەدەنییەکان هەیە.
شارەوانی سنە وتیشی: ناوەندی هێشتنەوە و ڕێکخستنی سواڵکەرانیش بۆ شەقامی ئیمام خومەینی بندەستی هۆڵی ئازادی گواسترایەوە.
Your Comment