بەرپرسانی عێراقی خوازیاری مانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە ئەو وڵاتەن

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پاگەندەی کردووە عێراقییەکان لە چین و توێژە جیاوازەکان بە شێوەی تایبەت، پاڵپشتی لە مانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە وڵاتەکەیان دەکەن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ماڵپەڕی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، مایک پەمپێئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، دەڵێت هەرچەند بەرپرسانی عێراقی لە ڕواڵەتدا ڕادەگەیێنن کە سەربازانی ئەمریکی ئەبێ لە وڵاتەکەیان دەربکرێن بەڵام لە شوێنە تایبەتەکان ڕایدەگەیێنن کە خوازیاری مانەوەی سەربازانی ئێمە لە وڵاتەکەیانن.

پەمپێئۆ درێژەی داکە لایەنێکی بەربڵاو لە ڕێبەرەکانی سوننە، شیعە و کورد لە هەوڵ و کارە دژە تیرۆریستییەکانی ئەمریکا لە عێارق پشتیوانی دەکەن.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پاگەندەی کردووە کە لە گەڵ نزیک بە ٥٠ ڕێبەری پێکهاتەکانی عێراق تەلەفۆنی قسەم کردووە و ئەوان ڕاشکاوانە قسە ناکرن، بەڵام بە شێوەی تایبەت لە ئەوەی کە ئەمریکا لەوێیە و خەریکی شەڕ دژی تیرۆریزمە، پێشوازی دەکەن.

پەرلەمانی عێراق ١٥ ی بەفرانبار لە کۆبوونەوەیەکدا کە پەراوێزی زۆری لێکەوتەوە، گەڵاڵەیەکی پەسەند کرد کە داوا لە دەوڵەت دەکات هێزە بیانییەکان لە عێراق دەربکات.

News Code 30535

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha