بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، تەلەڤیزیۆنی دانمارک لە گەڵ ئەفسەرێکی دانمارکی کە لە ڕیزی هێزەکانی جێگیر لە پاڵ هێزەکانی ئەمریکا لە بنکەی عەین ئەسەد بوو سەبارەت بە تۆڵەی مووشەکی ئێران گفتوگۆیەکی ئەنجام دا. هێزەکانی دانمارکی لە گەڵ هێزەکانی تری ئەورووپا ڕۆژێک دوای هێرشی ئێران ڕاستەوخۆ بەرەو کوەیت ڕۆیشتن.
ئەفسەری دانمارکی لە وەڵام بە ئەو پرسیارە کە ڕێک چ ڕووی دا، وەڵامی دایەوە: دوای هێرشەکە، ئێمە بەپەلە بەرەو گیانپەنا ئەمن و قایمە ژیرزەوینیەکان ڕۆیشتین و بە ترس و دڵەڕاوکێیەوە چاوەڕوان بووین تا ئەو برووسکە کە لە ئاسمانەوە هاتە خوارەوە و خاکێکی زۆری ڕژاندە ناو گیان پەناکانی ئێمەوە تا جێگەیەک کە نزیک بوو بخنکێین. هەر ئەو کاتە بوو کە زەنگی مەترسی لێدرا.
ئەو لە درێژەدا سەبارەت بە ئەوەی کە بۆچی زەنگی مەترسی پێش لە هاویشتنی مووشەکی یەکەم لێدرا، وتی: وادیارە مووشەکەکان بە سیستەمی دژە مووشەکی زۆر ورد تەیار کرابوو. پاش ئەو هێرشە هێرشە مووشەکییەکان درێژەی هەبوو و نزیک بە ١٣ خولەک مووشەک هاوێژرا.
ئەو سەربازە دانمارکییە وتی پەناگەکان هەرگیز نەکرانە ئامانجی هێرشەکان و زیادی کرد: ئەگەر ئاوەها بوایە کارەسات سەدە ڕووی دەدا، چونکوو هەزاران سەرباز و ئەفسەر ل وڵاتانی جیاواز لەوێ بوون. وادیارە ئێران بە دوای هێرش بە کوالێتی سەر و پڕ ناوەرۆکە نەک هێرشێک بە کوالێتی خوار کە تەنای مەبەستی کوژرانی سەربازەکان بێت. دوای ئەوە بە ڕای من ئەو پەیامێکە بۆ جیهان بە ئەو ناوەرۆکەوە کە ئێران دەیەویت بە جیهان بڵێت کە بە پێچەوانەی ئەوەی کە ئەمریکا باسی لە سەر دەکات ئێمە وڵاتێکی موسڵمانین نەک بکوژ و ئەگەر ئاوەها بواین هەزاران سەرباز و ئەفسەرمان لە ژێر خاک دەناشت.
ناوبراو جەختی کرد: مووشەکەکان زۆر ورد و دەقیق بوو و ئامانجە مەبەستەکانیان بە وەردەکاریکی زۆر باشەوە دەکردە نیشان؛ بە بێ ئەوەی کە تەنانەت یەک مووشەکیش دابکەوێت یان لە ڕێگاکەی لا بدات. لە ئەو وردەکاریانە دەردەکەوێت کە ئێرانییەکان نەخشەی زۆر وردیان لە بنکەکان، بارەگا بەڕێوەبەرایەتییەکان، پەناگەکان و هێلانی فڕۆکەکان هەبووە و دەیانتوانی پەناگەکانیش لە حاڵێکدا کە لە ئەوپەڕی ئاسایش و زاڵ بووندا بوون، بپێکن.
ئەو سەربازە لە درێژەدا رووداوەکانی پاش هێرشەکەی شی کردەوە و وتی: ئەمریکییەکان پاش کۆتایی هاتنی هۆشدارییەکە نزیک بە یەک کاتژمێر دوای هێرشەکە هاتنە دەرەوە. ئامبوڵانس و ئۆتۆمبیلی ئاگر کوژێنەوە هاتنە شوێنەکە و کاتێک کە ئێمە لە پەناگەکە بووین دەنگی کۆپتەرە سەربازیەکان و هاواری سەربازەکانمان دەبیست، بەڵام بە فەرمانی فەرمنادەکانی خۆمان و لە ترسی هێرشی زیاتر نەهاتینە دەرەوە، سەرلەبەیانی کە هاتینە دەرەوە بینیمان کە ئاگر زیاتر لە حەوت شوێنی گرینگی سووتاندووە و ئۆتۆمبیلەکان سووتاون و بیناکان کاول کراون.
ناوبراو زیادی کرد: ئێمە لە بنکەی ئەمریکییەکان هەواڵی کەمیمان هەیە و هەندێک لە ئەو بنکەگەلە هاوبەشن. بوڵم شوێنگەلێک هەن کە ئێمە نایانناسین و وەکوو هێزی دانمارکی سەر بە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ئیزنی چوونە ژوورەوەمان نییە. بەڵام ئەوەی کە بە دڵنیاییەوە دەیزانم ئەوەیە کە سیستەمی کۆنترۆڵی ڕادارە زەبەلاحەکان بە هەموو جیهازاتەکانیانەوە جگە لە بنکەی هەواڵگری سەربازی ئەمریکا بە تواوەتی لەناو چوون. هومارەکانی چەکیش ڕووخان و تا نیو کاتژمێر پاش هێرشەکان لەوێ تەقینەوە ڕووی دەدا. هێڵی فڕینی شەڕکەرەکان و سەکۆی چآوەدێری ئاسمانی و بنکەکانی هاویشتنی مووشەکی زەوی بە ئاسمان بە تواوەتی رووخان و سیستەمە هەست پێکەرە ئاسمانی و گەرماییەکانیش لەناو چوون.
ئەو سەبارەت بە پاگەندەی ئەمریکا لە سەر پێکانی بنکەکانی هێزە عێراقییەکان وتی: ئەبێ ئەوە بڵیم کە ئێران لایەنی عێراقی یا پەناگەکان و ناوەندە دەرمانی و خزمەتگوزارییەکانی نەکردە ئامانج و بەس لایەنی ئەمریکی و شوێنی تایبەتی پێکا کە ئەوە نیشانی دەدات ئێرانییەکان نەخشەی وردی هەموو بنکە سەربازی و بیانییەکانی لە عێراق و تەواوی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناڤینیان هەیە.
لە کۆتاییدا هەواڵنێرەکە لێی پرسی: کەواتە بۆجی ئەمریکییەکان دان بە ئاستی خەسارەکان دانانێن؟ ئەو وەلامی دایەوە: ئەو پرسە پیدەچێت بگەڕێتەوە بۆ سیاسەت و دۆخی ئەوان و من نازانم چ بیرێک دەکەنەوە. لەوەدەچێ نایانەوێت خەڵکەکەیان نیگەران ببن و ئەو بڕیارەی ئەوان بۆ رێگری لە چوونی هەواڵنێرەکان بۆ بنکەی عەین ئەسەد تا ئێستا ڕوونە.
بە راپۆرتی میهر، ئەمریکا لە هێرشێکدا، ڕۆژی سێزدەی بەفرانبار سەردار قاسم سولەیمانی و ئەبوو مەهدی موهەندیس، جێگری سەرۆکی حەشدی شەعبی و کۆمەڵێک لە هاوڕێکانیانی لە ڕێگای فڕۆکەخانەی بەغدا تیرۆر کرد. ئەو هەوڵە تیرۆریستییەی ئەمریکا بە فەرمانی ڕاستەوخۆی دۆناڵد ترامپ ئەنجام بوو، هەوڵێک کە لە گەڵ ڕەخنەی نێودەوڵەتی بەرەوڕوو بووەوە و شەپۆلێک لە تووڕەیی و ڕقی لە ئێران بەدواوە بوو.
بەربەیانی ڕۆژی چوارشەممە پێوەندییە گشتییەکانی سوپای پاسدارانی ئێران لە بەیاننامەیەکدا لە هێرشی قورسی مووشەکی هێزەکانی هەوافەزای سوپای پاسداران بۆ سەر دوو بنکەی ئەمریکا لە عێراق لە تۆڵەی تیرۆری سەردار قاسم سولەیمانی و هاوڕێکانی هەواڵی دا.
بۆچوونی ئێوە