حەمید ڕەزا حاجی بابایی، نوێنەری هەمەدان لە مەجلیس لە گفتوگۆ لە گەڵ هەواڵنێری مێهر، سەبارەت بە هێرشی سوپای پاسداران بۆ سەر بنکەکانی سوپای تیرۆریستی ئەمریکا لە عێراق زیادی کرد: ئەو کارەی سوپا بە خواستی خەڵکی ئێران و بۆ تۆڵە سەندنەوەی شەهید کرانی سەردار سولەیمانی ئەنجام درا.
وتیشی: مەجلیس بە پەسەند کراوێک ئەو بەرپرسیارێتیەی خستووەتە ئەستۆی هێزە سەربازییەکان و ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتیمانیی ئێران کە زلـلەیەکی بەهێز لە ترامپ و ئەوانەی فەرمانیان دا بە شەهید کردنی سەردار سولەیمانی و ئەبوو مەهدی موهەندیس، بدات.
ئەوەشی وت کە ئەمریکا دەبێت لە ناوچەکە بچێتەدەرەوە، هەر وڵاتێک بیەوێت یارمەتی ئەمریکا بدات، بێ گومان شەریکی شەهید کرانی سەردار سولەیمانی دەبێت.
ڕاشیگەیاند کە هەر وڵاتێکی ناوچەکە بە هەر جووڵەیەکی هەڵە و پشتیوانی لە ئەمریکاییەکان دەگەڕێنەوە بۆ سەردەمی هەژاری و نەگبەتی. مووشەکبارانی بنکەکانی ئەمریکا لە عێراق پەیامێکی گرینگە بۆ هاوپەیمانە ناوچەییەکانی ئەمریکا.
بۆچوونی ئێوە