وەرگەڕانی شەمەندەفەر لە ڕێگای زاهیدان بۆ تاران

پەیوەندییە گشتییەکانی ڕێگای ئاسنی ئێران ڕایگەیاند: بە هۆی هەستانەوەی لافاو لە ڕێگای زاهیدان بۆ تاران، شەمەندەفەرە وەرگەڕاوە.

 بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەیانی ئەمڕۆ شەمەندەفەرێک لە ڕێگای زاهیدان لە باشووری ئێران بەرەو تارانی پایتەخت دەگات کە لە ڕێگادا وەرگەڕاوە و تا ئێستا خەسارەکانی نازانرێت.

ئەندامانی کۆمیسیۆنی ڕووداوەکانی ڕێگای ئاسنی ئێران بۆ لێکدانەوەی دۆخەکە چوونەتە شوێنی رووداوەکە.

هەواڵە سەرەتاییەکان باس لەوە دەکەن کە هیچ خەسارێکی گیانی نەبووە ئەو ڕووداوە.

News Code 30444

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 15 =