بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: هەوڵی ئەوان بۆ ئەوەیە کە هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان بپارێزن، دەشڵێت، "ئاگاداری هێرشەکەی ئێران بۆ سەر بنکەکانی ئەمریکا نەبوین".
نێچیرڤان بارزانی جەختی کرد کە بڕیاریانداوە شاندێک رەوانەی بەغدا بکەن و لەو چوارچێوەیەشدا لەگەڵ سەرۆک کۆماری عێراق و سەرۆک وەزیرانی عێراق لەسەر خەتن و گفتوگۆی بەردەوام دەکەن.
زیادیشی کرد کە "عێراق پێویستی بە هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی هەیە بۆ روبەڕوبونەوەی تیرۆرستانی داعش و ئەو گروپانە لە چەند ناوچەیەک جموجووڵیان هێشتا ماوە".
سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەوەشی دووپات کردەوە کە "هەرێمی کوردستان بەشێک نیە لە کێشەکان و لە بنەڕەتیشیدا نامانەوێت عێراق بەشێک بێت".
نێچیرڤان بارزانی:
قسە لەگەڵ تاران دەکەین/ ئاگاداری هێرشەکەی ئێران نەبووین

سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: لەگەڵ هاوپەیمانان قسەیانکردووە و لەگەڵ کۆماری ئێسلامی ئێرانیش قسە دەکەن.
News ID 30392
Your Comment