بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرچاوەیەکی ئاگادار لە سوپای پاسدارنی شۆڕشی ئیسلامی ڕایگەیاند: لانی کەم ۱۰۴ ئامانج لە بنکەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی لە ناوچەکە ناسراوەتەوە کە ئەگەر ئەمریکاییەکان دووبارە هەڵە بکەن، ئەو ئامانجانە دەپێکرێت.
بە وتەی ئەو سەرچاوە ئاگادارە لانی کەم هەشتاد سەربازی ئەمریکایی لەم هێرشەدا کوژراوە.لەم هێرشەدا ژمارەیەکی زۆر فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان و باڵەفڕ و جیهازاتی سەربازی خەساریان بەرکەوتووە.
هەروەها ڕاشگەیێندراوە کە لەم هێرشەدا پانزدە مووشەک دراوە لە عین الاسد.
دەوترێت چورا هەزار سەربازی ئەمریکایی لە عین الاسدی عێراق جێگیر کراون.
بە گوێرەی ڕاپۆرتەکان، بریندارانی ئەم هێرشە مووشەکیە بەرەبەیانی ئەمڕۆ گواستراونەتەوە بۆ بەذا و سوپای تیرۆریستی ئەمریکا داوای یارمەتی لە بەشی تەندروستی عێراق کردووە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە ئیتلاعاتی سوپای پاسداران رایگەیاند: لانی کەم ۸۰ سەربازی تیرۆریستی ئەمریکایی لە هێرشی سوپابۆ سەر بنکەی عین الاسد کوژران.
News Code 30386
بۆچوونی ئێوە