بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مۆرگان ئۆرتاگوس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاندووە: مایک پۆمپەئۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و مەسروور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەبارەی هێرشەکانی ئێران بۆسەر هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان لە هەرێمی کوردستان و عێراق پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامداوە.
لە راگەیێندراوەکەدا ئاماژە بەوەدراوە، پۆمپەئۆ و مەسروور بارزانی، باسیان لە دوایین زانیارییەکان لەبارەی هێرشەکانەوە کردووە و هەروەها رێککەوتوون لەسەر ئەم دۆخە لە پەیوەندی نزیکدابن.
Your Comment