بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, هوشیاری سیوەیلی بەرپرسی پێوەندییە سیاسییەکانی پارتی ئەمڕۆ دووشەممە بە مەبەستی سەرەخۆشی شەهید کرانی سەردار سولەیمانی سەردانی کونسوڵخانەی ئێران لە هەولێری کرد.
ناوبراو لە ئەو دیدارەدا لە گەڵ نەسروڵڵا ڕەشنوودی سەرکونسوڵی ئێران لە هەولێر دیداری کرد و هاوخەمی خۆی دەربڕی.
هۆشیاری سیوەیلی لە ئەو دیدارەدا وتی سەردار قاسم سولەیمانی کەسێکی ناسراو بوو و پێگەیەکی بەرزی بۆ هەمووان هەبوو و جێی داخە کە ئەو ڕووداوە رووی دا.
ناوبراو هیوای خواست کە لە دۆخی ئێستا کە ناوچەکە ئاوسی مەترسی و گۆڕانکارییە، مەترسیە جیدی چارەسەر ببێت.
سیوەیلی وتیشی: ئێمە دڵنیاین بە هەبوونی ڕێبەێکی زیرەک لە ئێران ئەم دۆخە بەباشی بەڕێوەبەرایەتی دەکرێت.
بۆچوونی ئێوە