بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەشدی شەعبی بە دەرکردنی ڕاگەیێندراوێک لەبارەی بزووتنەوەی ناڕەزایەتی خەڵکی عێراق لە بەرامبەر باڵوێزخانەی ئەمریکا، داوای لە خەڵکی کرد لە هەرێمی ئەو باڵویزخانەیە بکشێنەوە.
حەشدی شەعبی بە ئاماژە بەوەی کە خەڵكی ئەو کارە بۆ ڕێزنان لە دەوڵەت و دەزگا ئەمنییەکان ئەنجام بدەن، جەختیشی کرد: دوژمن پەیامی ناڕەزایەتی گەلی عێراقی بیستووە.
شایانی باسە، لە دووهەمین رۆژی ناڕەزایەتی دژە ئەمریکیی خەڵکی عێراق لە بەردەم باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغدا، سەربازانی ئەمریکی بە گازی فرمێسک ڕێژ هێرشیان کردە سەر ناڕازیان و لەوناوە لانی کەم ٦ کەس بریندار بوون، ئەوە لە کاتێکدایە کە ئەمریکا هێزەکانی پاسەوانی هاوێری باڵویزخانەی چەند هێندە کردووە.
Your Comment