ئێران نایەوێت هاوپەیمانی لە گەڵ چین و ڕووسیا پێک بێنێت

جێگری هەماهەنگ کاری ئەرتەش وتی: هەندێک کەس هەوڵی جیاواز دەدەن بۆ کۆ کردنەوەی زانیاری، بەڵام هەر ئەو جۆرە کە لە مەشقە پێشوورکاندا هەمانبوو، ئیزنی نزیک بوونەوە لە شوێنی مانۆڕ و سیخوڕی بە کەس نادەین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمیر دەریادار حەبیبوڵڵا سەیاری جێگری هەماهەنگ کاری ئەرتەش لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەڤانی کە بۆ شیکاری لە ئامانجەکانی مەشقی هاوبەشی دەریایی ئێران، ڕووسیا و چین بەڕێوە چوو، وتی: شوێنی ئەو مەشقە لە باکووری ئەقیانووسی هیندە کە یەکێک لە ستراتیژیکترین ناوچەکانی جیهانە.

ناوبراو درێژەی دا: لە ئەو ناوچە سێ گەرووی ستراتیژیک و گرینگی هورموز، بابولمەندەب و مالاگا هەیە و ئەوەش پرسەکە گرینگتر دەکاتەوە. لە لایەکی تر ئەو ناوچە شاڕێی گواستنەوەی وزەی جیهانە، کەواتە ئاسایشی بۆ جیهان گرینگایەتی تایبەتی هەیە، بۆ ئێرانیش هەر وایە، ئەو ناوچە بۆ ئێران گرینگایەتی تایبەتی هەیە و تەواوی هەناردەکانی ئێران لە ئەو ڕێگایەوە و بە پەڕینەوە لە هەمان سێ گۆشی زێڕین ئەنجام دەبێت.

جێگری هەماهەنگ کاری ئەرتەش بە ئاماژە بە سنوورە دەریاییەکانی ئێران و دەست پێڕاگەیشتن بە ئەقیانووسی هیند جەختی کرد: ئێران بۆ دابین کردنی ئاسایشی ئەو ناوچە هەوڵی زۆری داوە، ئەمڕی ئێران میوانداری دوو وڵاتی بەهێز لە باسی دەریاییە. یەکەم پرسی سەرەنج ڕاکێش ئەوەیە کە چ ڕووی داوە کە دوو وڵاتی بەهێز لە گەڵ ئێمە و لە ژێر فەرماندەیی هێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران مانۆڕی هاوبەش بەڕێوە دەبەن؟ وەڵامەکەی لە گەشە و بەهێز بوونەوە و شکۆی هێزی دەریایی ئێرانە.

ناوبراو زیادی کرد: ئەمڕۆکە کۆماری ئیسلامی ئێران بە بەرەکەتی شۆرشی ئیسلامی بووەتە هێزێکی دەریایی و وڵاتانی جیاواز لە سەر حەسێب دەکەن و هەر بۆیە لە گەڵ ئێمە مەشقی هاوبەشی دەریایی ئەنجام دەدەن. ئەمرۆکە ئێران لە کۆمەڵگای دەریایی پێگەیەکی تایبەتی هەیە و جیهان توان و دەسەڵاتی ئێمە قبووڵە.

ئەمیر سەیاری سەبارەت بە ئارمانجەکانی ئەو مەشقە سەربازی وتی: ئەو مانۆڕە نیشاندەری دەسەڵات و هێزی ئێران لە باکووری ئەقیانووسی هینە و نیشانی دەدات کە ئێران بە هاوکاری هاوبەشی وڵاتانی جیاواز دەتوانێت ئاسایشی ناوچکەە دابین بکات، بە ئەو مانۆڕەش گۆڕینەوەی ئەزموونیش ئەنجام دەبێت و یارمەتی بە پاپۆڕە خەسار بەرکەوتووەکانیش دەدرێت. هەروەها تۆکمە بوونەوەی دانوستانی نێودەوڵەتیش یەکێکی تر لە ئامانجەکانی ئەو مانۆڕەیە.

جێگری هەماهەنگ کاری ئەرتەش زیادی کرد: ئەو مانۆڕە هاوبەشە دەتوانێت ببێتە هۆی بەهێز بوونەوە و نیشانی بدات کە ئێمە بڕیار و ئیرادەی ئاسایش لە ناوچەکەمان هەیە و دەتوانین ئاسایشی پاپۆڕوانی دابین بکەین، ئەمە لە حاڵێکدایە کە هەندێک کەس دەیانەوێت بڵێن ئاسایشی ناوچەکە کێشەی هەیە و پێویستی بە هەبوونی ئەوان هەیە، ئەو مانۆڕە نیشانی دەدات کە پێویستی هەبوونی ناڕەوای بیانییەکان لە ئەو ناوچە نییە.

ناوبراو وتیشی: هەر هەوڵێک کە ئێمە ئەنجامی دەدەین زۆربەی وڵاتەکان بەدوایەوەن کە تێبگەن ئەو مانۆڕە چییە و چ بابەت و ئامانجێکی هەیە. هەر بۆیە دەست دەدەنە هەر هەوڵێکی جیاوازەوە بۆ کۆ کردنەوەی زانیاری، بەڵام هەر ئەو جۆرە کە لە مانۆڕە ڕابردووەکانیش هەمانبووە، ئیزنی نزیک بوونەوە بە شوێنی مانۆڕەکە و سیخوڕی نادەین.

سەیاری ڕایگەیاند: ئەو مانۆڕە تەنیا کارێکی هاوبەشە و ئێمە هیچ ویستێکمان بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانی نییە، ئەگەرچی ئەمریکییەکان بۆ نائەمن نیشان دانی ناوچەکە هەوڵ دەدەن بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانی، بەڵام پەیامی ئێران لە ئەو مانۆڕە و مانۆڕەکانی تر ئەوەیە کە ئاسایشی گەرووی هورموز بە باشترین شێوە دابین کراوە و هاوپەیمانییەکانی ئەوان لە ئەو ناوچە هیچ واتایەکی نییە.

News Code 30059

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 6 =