ئەمریکا: ئێران هەوڵی دنەدەرانە لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین  دەدات

وەزیری کاتیی هێزی دەریایی ئەمریکا پاگەندەی کرد ئێران لە هیچ دەرفەتێک بۆ ئەنجام دانی هەوڵی هاندەرانە لە ئاستی ناوچەکە خۆی نابوێرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی میهر لە ڕۆیتێرز، بەرپرسێکی پایەبەرزی دەوڵەتی واشنتۆن پاگەندە دەکات سەرەڕای ماوەیەک ئاسایش، لە داهاتوو ئێران توانای هەوڵی هاندەرانە لە گەرووی هورموز و شوێنەکانی تری ناوچەکەی هەیە.

بە پاگەندەی تامس مادلی وەزیری کاتیی هێزی دەریایی ئەمریکا، ئێران بە دوای هەوڵی دنەدەرانەیە و لە هیچ دەرفەتێک خۆی نابوێرێت.

ناوبراو لە درێژەی پاگەندەکانی خۆی وتی: شتێک جودا لە گۆڕینی دەسەڵات نابێتە هۆی گۆڕینی هەسوکەوتی ئەو وڵاتە و ڕاگرتنی ئەو کارانەی کە تا ئێستا ئەنجامی داون.

شیاوی باسە لە مانگی زایینی مەی یەوە، پێنتاگۆن لە درێژەی راگرتنی ئێران، ١٤ هەزار هێزی سەربازی لەوانە کۆپاپۆرێکی فڕۆکەبەری ناردووەتە ناوچەکە.

پاگەندەکانی مادلی لە حاڵێکدا دێتە ئاراوە کە ئێران، ڕووسیا و چین لە دەێنێ هەینییەوە مانۆڕێکی دەریایی لە ئەقیانووسی هیند و دەریای عومان دەست پێکردووە.

News Code 30053

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 2 =