مەرجی قبووڵ کردنی دەست لە کار کێشانەوەی بەرهەم ساڵح

جێگری دووهەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند کە ئەگەر بەرهەم ساڵح نامەی دەست لە کار کێشانەوەی وەرنەگرێتەوە، لە ماوەی حەوتەیەکدا دەست لە کارکێشانەوەکەی بە فەرمی وێنا دەکرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "النهرین"، بەشیر حەداد جێگری دووهەمی محەمەد حەلبووسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند کە ئەگەر بەرهەم ساڵح نامەی دەست لە کار کێشانەوەی وەرنەگرێتەوە، لە ماوەی حەوتەیەکدا دەست لە کارکێشانەوەکەی بە فەرمی وێنا دەکرێت.

ڕاشیگەیاند: بە فەرمی وێنا کرانی دەست لە کار کێشانەوەی سەرۆک کۆمار بە پێی دەستوور عێراق بەو مانایە کە جێگرەکەی لە جێی ئەو دادەنیشێت و بەو هۆیەی بەرهەم ساڵح جێگری نییە، کەواتە سەرۆکی پەرلەمان ئەرکەکانی سەرۆک کۆماری ڕادەپەڕێنێت و دەبێ لە ماوەی یەک مانگدا سەرۆک کۆماری نوێ هەڵبژێردرێت.

حەداد جەختیشی کرد: ئەم بابەتە پێویستی بە ڕوون کردنەوەی دادگەی فیدراڵە، چونکە بەرهەم ساڵح لە نامەکەیدا باسی لە ئامادەیی بۆ دەست لە کار کێشانەوە کردووە، نەک دەست لە کار کێشانەوەی ڕاشکاوانە.

شایانی باسە، رۆژی ڕابردوو بەرهەم ساڵح لە نامەیەکدا بۆ پەرلەمان لە ئامادەیی بۆ دەست لە کار کێشانەوە هەواڵی دابوو.

News Code 30042

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha