AP ١٣٩٨ بەفرانبار ٤ ١٠:٣٥

تەقینەوەی دوو بۆمب لە مەخموور ۱۰ کوژراوی لێکەوتەوە

تەقینەوەی دوو بۆمب لە مەخموور ۱۰ کوژراوی لێکەوتەوە

تەقینەوەی بۆمب لە مەخموور چەندین کوژراو و برینداری لێکەوتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە خەندان, لە دەشتی قەراج، كە دەكەوێتە نێوان گوندی عەتێرە و دوانزەسوارە، بۆمبێكی چێنراو بە ئۆتۆمبێلێكی جۆری مەرزییەدا تەقیەوە و بەو هۆیەوە سێ هاوڵاتی كوژران و دووی دیكەش برینداربوون.

لەو هەواڵەدا هاتووە کە "هاووڵاتییەكان عەرەبن و برینی دوو بریندارەكەش سەختە."

هەر ئەمشەو دوو بۆمبی چێنراو لە گوندی كوشاف لە رۆژئاوای مەخموور بە هێزەكانی سوپای عێراقدا تەقینەوە و بەو هۆیەوە ۲ سەرباز كوژراون و ۳ی دیكەش برینداربوون كە سەرجەمیان سەر بە لیوای ۵۰ی فیرقەی ۱۴ی سوپای عێراقن.

News ID 30022

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha