AP ١٣٩٨ بەفرانبار ٢ ١٠:٣٨
هەڕەشەی ئەردۆغان لە ئەورووپا

سەرۆک کۆماری تورکیا هۆشداریی دایە ڕێبەرانی ئەورووپا کە ئەگەر بۆ ڕاگرتنی توندوتیژییەکان لە ئەدلەب هەوڵ نەدەن، بە زوویی قەیرانی پەنابەران لە ساڵی ٢٠١٥ دووپات دەبێتەوە.

بە ڕاۆپرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕاشاتودەی، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا ڕۆژی یەکشەممە بە ئاماژە بە نەبوونی جیهازاتی پێویست لە ئەو وڵاتە بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی شەپۆلی پەنابەرانی سووری ناوچەی ئەدلەب، هۆشداریی دایە ئەورووپا کە پاشهاتەکانی ئەو شەپۆلە لە داهاتوویەکی نزیکدا هەست پێدەکات.

ئەردۆغان لە درێژەدا زیادی کرد کە تورکیا ئیدی ئەم جارە هاتنی پەنابەران قبووڵ ناکات. دەوترێت کە نزیک بە ٨٠ هەزار پەنابەر لە ناوچەی ئەدلەب لە باکووری ڕۆژاوای سووریا بەرەو سنوورەکانی تورکیا ڕۆیشتوون.

ئەردۆغان ڕاشیگەیاند کە ناوبراو بۆ هاوکاری لە گەڵ مسکۆ بۆ ڕاگرتنی هێرشەکان بۆ سەر ئەدلەب هەر کارێک دەکات و ڕاشیگەیاند کە لێژنەیەک لە تورکیاوە ڕۆژی دووشەممە بۆ ئەنجامی گفتوگۆکان لە سەر کۆتایی هێنان بە توندوتیژییەکان دەچێتە مسکۆی پێتەختی ڕووسیا.

لەم دواییەدا سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاندووە کە ئەگەر ڕێبەرانی ئەورووپا ئۆپراسیۆنی سەربازی دژی کوردەکانی سووریا وەکوو داگیرکاری ناو ببات، دەرکەکانی چوون بۆ ئەورووپا دەکاتەوە.

News Code 29992

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha