قەدەغەی چالاکیی ئەنجومەنی نیشتمانی کوردەکانی سووریا هەڵوەشایەوە

کۆمیتەی کاروباری ناوخۆیی خۆبەڕیوەبەری باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا بە دەرکردنی ڕاگەیێندراوێک لە هەڵوەشانەوەی قەدەغەی چالاکیگەلی سیاسی، کۆمەڵایەتی و میدیایی ENKS هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە هاوارنیوز، کۆمیتەی خۆبەڕێوەبەری باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا بە دەرکردنی ڕاگەیێندراوێک وێرای ئاماژە بە درێژەی هەوڵەکان بۆ هاوکاری لە گەڵ ئەنجومەنی نیشتمانی کوردەکانی سووریا (ENKS) ڕایگەیاند: بە مەبەستی سازدانی هاوکارییەکی چالاک لە نێوان خۆبەڕێوەبەری و ENKS، هەنگاوی باش هەڵگیرا و لەو چوارچێوەدا ڕادەگەیێنین کە سەبارەت بە چالاکیگەلی سیاسیی ئەو ڕەوتە لە ناوچە، کردنەوەی نووسینگە، ئەنجامی چالاکی میدیایی و کۆمەڵایەتی ENKS لە ناوچەدا چیتر هیچ بەربەست و تەنگەژەیەک لە بەردەمیاندا نییە. بەو کارە هەوڵ دەدەین هەموو ئاستەنگەکانی بەردەم بۆ یەکڕیزی و متمانەی بەرامبەر هەڵگرین.

لە درێژەی ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە: جگە لەوانە، هەموو دۆسیەی ئەندامانی ENKS لە ناوخۆ و دەرەوەی سووریا کۆتایی پێ دێت و سەبارەت بە گەڕانەوەی ئەندامانی ENKS بۆ ناو وڵات و چالاکی ئازادانەی سیاسییان لە زێد و وڵاتی خۆیان، هەموو ئاستەنگ و لەمپەرەکان هەڵدەگیرێن. هەر لەو پێناوە بە مەبەستی ڕاستی‌دۆزی کۆمیتەیەکی هاوبەش پێکهاتووە و ئەنجامی توێژینوە و لێکدانەوەکانی ئەو کۆمیتەیە لە رۆژانی داهاتوودا لە پرێس کۆنفڕانسێکی هاوبەش لە گەڵ ENKS ڕادەگەیێندرێت.

News Code 29917

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha