٥ کەس هاوپەیوەند بە جەنایەتەکەی گۆڕەپانی وەسبە دەستگیر کران

وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند کە هێزە ئەمنییەکانی ئەو وڵاتە ٥ کەسیان هاوپەیوەند بە جەنایەتەکانی ئەم دواییە لە گۆڕەپانی وەسبەی بەغدا دەستگیر کردووە.

بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی میهر لە سومریە نیوز، وەزارەتی ناوخۆی عێراق بە دەرکردنی بەیاننامەیەک لە دەستگیر کرانی ٥ کەس لە بەغدا هەواڵی دا.

بە گوێرەی ئەم راپۆرتە، ئەو وەزارەتخانە ڕایگەیاندووە کە ئەو کەسانە هاوپەیوەند بە دۆسیەی جەنایەتی ئەم دواییە لە مەیدانی وەسبەی بەغدا، دەستگیر کراون.

شیاوی باسە، ماوەیەک لەمەوپێش ژمارەیەک لە کەسانی دزەیی بە هێرش بۆ سەر ماڵی گەنجێکی عێراقی لە مەیدانی وەسبەی بەغدا بە شێوەیەکی زۆر خراپ کوشتیان و تەرمەکەیان لە سەر ستوونێکی کارەبا هەڵواسی.

ڕۆژی هەینیش مەرجەعیەتی عێراق داوای بەرەوڕوو بوونەوەی هۆکارەکانی ئەو جەنایەتەی کرد.

News Code 29863

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha