بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، شانۆی "چنوور" وەک هەشتاوسێهەمین بەرهەمی هونەریی گرووپی شانۆیی هونەر و بە هاوکاریی ڕێکخراوی بڵاوکردنەوەی "نیگا"، نوێترین بەرهەمی شانۆیی قوتبەدین سادقی، مامۆستا و هونەرمەندی شانۆکاری ناسراوەی کوردە کە بۆ ماوەی ١٧ شەو لە ٢١ی سەرماوەز تا ٧ی بەفرانبار لە هۆڵی چوارسووی شانۆی تاران نمایش دەکرێت.
لەم شانۆیەدا فەرشید گەوێڵی ڕۆڵی سەرەکی دەبینێت و فەرشید حەیدەری کاری داڕشتنی دیمەن، ئەفسانە قولی زادە کاری گریم و نیووشا سادقیان داڕشتنی جل و بەرگی لە ئەستۆیە.
هەروەها بۆ داڕشتنی پۆستەرەی شانۆکە لە تابلۆیەکی شێوەکاریی مامۆستا هادی زیائەدینی کەڵک وەرگیراوە.
شایانی باسە، "چنوور" بەسەرهاتی پیاوێکە کە پاش دوو دەیە دابڕان، لە گەڕانەوەیدا عەشق، شار و زێد و خەڵکی خۆی ناناسێتەوە.
ئەو پیاوە وەک هێمای بەرەیەک دەردەکەوێت کە دەیەویست خۆشەویستی ئەزموون بکات، بەڵام بە هۆی قەیرانە کۆمەڵاێەتییەکان و هەلومەرجی دژواری ژیان، گیان و گەنجێتی خۆی لە پێناو شەڕ دژی ستەم و دزێوی و نادادپەروەری داناوە.
بۆچوونی ئێوە