بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرلەبەیانی ڕۆژی هەینی و لە ڕووداوێکی هاتوچۆ لە سەر ڕێگای سنە سەوڵاوا بە داخەوە سێ کەس لە ئۆتۆمبیلێکی سواریدا گیانی خۆیان لە دەست دا.
ئەو ڕووداوە لە نێوان پژۆیەکی سواری و بارهەڵگرێک رووی دا کە سێ کەسیان گیانیان لەدەست دا و یەکێکیان بریندارە.
شایانی باسە کە لە ماوەی چەند ڕۆژی دواییدا چەندین رووداوی هاتوچۆ کە بووە هۆی مەرگ لە جادەکانی پارێزگای کوردستان ڕووی دا و بەداخەوە بەو هۆیەوە ٥ کەس گیانیان لەدەست داوە و زیاتر لە ١٠ کەسی تریش بریندارن.
هەروهەا لە لایەکی تریشەوە و بە پێی ڕاگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەبەرایەتی ڕێگاوبانی کوردستان و دوابەدوای سارد بوونی هەوا و هەروەها بارینی بەفر و باران، زۆربەی ڕێگاکانی ئەو پارێزگایە خلیسکە.
Your Comment