بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی سێ شه‌مه به‌رواری ۱۰ ی كانونی یه‌كه‌می ۲۰۱۹ ی زایینی، له مه‌راسیمێكدا به ئاماده‌بوونی پارێزگاری سلێمانی، سه‌ركونسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران، یه‌كه‌مین پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی كشتوكاڵ و پیشه‌سازی خۆراكی سلێمانی كرایه‌وه.
لەم رێوڕەسمەدا به‌ڕێوبه‌ری گشتی كشتوكاڵی سلێمانی، سه‌رۆكه‌كانی ژووری بازرگانی و یه‌كێتی هاورده و هه‌نارده‌كارانی هه‌رێمی كوردستان و به‌شێك له چالاكانی ئابووری هه‌رێمی كوردستان و عێراق بەشدار بوون.
ئه‌م پێشانگایه به به‌شداری نزیكه‌ی ۱۰۰ كۆمپانیا له ۹ وڵاته‌وه له ۱۰ تاكوو ۱۳ ی كانونی یه‌كه‌م له ناوچه‌ی پێشانگا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی سلێمانی كراوه‌ته‌وه.
له گرنگترین تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌م پێشانگایه ئاماده‌بوونی به‌رفراوانی كۆمپانیا ئێرانیه‌كانه كه تێدا زیاتر له ۵۰ كۆمپانیای ئێرانی له بوار جیاكانی كشتوكاڵ، به‌خێوكردنی ئاژه‌ڵ و په‌له‌وه‌ر و پیشه‌سازی خۆراك، به‌رهه‌م و تواناكانی خۆیان ده‌خه‌نه‌ڕوو.
مه‌هدی شوشته‌ری سه‌ركونسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران له سلێمانی له میانه‌ی به‌شداری كردن له مه‌راسیمی كردنه‌وه‌ی ئه‌م پێشانگایه، وێڕای به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی ته‌واوی ژووره ئێرانیه‌كان و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ژووره‌كان، ئاماژه‌ی دا به ده‌رفه‌ته‌كانی به‌رده‌ست له نێو بازاری عێراق و هه‌رێمی كوردستان له بواره جیاوازه‌كانی وه‌ك كشتوكاڵ و پیشه‌سازی خۆراك.
شوشتەری جه‌ختی له ئاماده‌یی ته‌واوی سه‌ركونسوڵگه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێران بۆ هاوكاری و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی هه‌نارده‌كردنی به‌رهه‌مه ئێرانیه‌كان بۆ بازاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه.
بۆچوونی ئێوە