بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سومریە، عەلائەدین قەیسی بەرپرسی بەشی پێوەندییە گشتییەکانی لێژنەی ڕێڕەوە سنوورییەکانی عێراق هەواڵی هاوپەیوەند بە چوونی سەربازانی ئەمریکی بۆ عێراقی وەدرۆ خستەوە.
ناوبراو زیادی کرد: هەواڵێک کە لە چوونی هێزە ئەمریکییەکان بۆ عێراق لە ڕێگای ڕێڕەوە ڕۆژاواییەکانی تریبیل-قائیم باس دەکات، بێ بنەمایە. هەموو ڕێڕەوەکان بە شێوەی ئاسایی چالاکی دەکەن.
قەیسی داوای لە مێدیاکان کرد کە لە بڵاو کردنەوەی هەواڵەکان زۆر هەستیارانە کار بکەن تا بیری گشتی بەلاڕێدا نەڕوات.
ئەمە لە حاڵێکدایە کە هەندێک مێدیاکان ڕایانگەیاندبوو کە ئەمریکا ٥٠٠ ئۆتۆمبیلی سەربازی بۆ بنکەی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار هەڵکەوتوو لە ڕۆژاوای عێراق ناردووە.
دەوترێت ئەو جیهازاتە سەربازییە لە ئۆردۆنەوە چوونەتە ئەو بنکە.
Your Comment