AP ١٣٩٨ سەرماوەز ١٩ ٠٩:٤٣

لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا؛

٦٠٠ ملیارد ڕیاڵ پارە بە خەڵکی سنوورەکانی کوردستان دراوە

٦٠٠ ملیارد ڕیاڵ پارە بە خەڵکی سنوورەکانی کوردستان دراوە

جێگری هەرەوەزی، کار و ئاسایشی کۆمەڵایەتی کوردستان وتی: لە شوێنی بەهرەی هەناردەی سووتەمەنی بۆ باکووری عێراق سەرجەم ٦٠٠ ملیارد ڕیاڵ ڕژاوەتە حسێبی سنوورنشینانی کوردستان.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی ئەسغەر عەباسی وتیشی: ئەو پارەیە لە قەوارەی یارمەتی بە مەعاشی سنوورنشینانی دانیشتووی ٢٠ کیلۆمەتریی سنوورەکانی پارێزگای کوردستان، ڕژاوەتە حسێبی ٢٨ هەزار و ٤٠٠ بنەماڵەوە.

ناوبراو بە ئاماژە بەوەی کە ئەو برە پارەیە تایبەتە بە ساڵی ١٣٩٥ واتە دەسپێکی پلانەکەوە تا ئێستا و زیادی کرد: لە پلانی پێدانی بەهرەی فرۆشی سووتەمەنی، کوردستان پشکی مانگانە ٥ ملیۆن لیتری هەیە کە لە لایەن ١٩ هەروەزیی سنوورییەوە هەناردەی ئەودیوی سنوورەکان دەکرێت.

جێگری هەرەوەزی کوردستان ئاماژەی بەوەش دا کە دانیشتووانی سنووری لە مەودای ٢٠ کیلۆمەتریی سنوورەکان لەو پلانەدا لە سەدا ٢٠ی بەهرەی فرۆشی سووتەمەنی وەک یارمەتی مەعاشی لە دەوڵەت وەردەگرن.

News ID 29776

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha