بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ڕاشاتوودەی، ڕوونوێنی لە دەسکردی نوێی وەزارەتی بەرگریی کۆماری ئیسلامی بووە هۆ ڕاچڵەکانی دوژمنانی ئێران.
ئەو دەسکردە نوێیە کە ناوی مووشەکی جاسکی ٢ی لێنراوە و لەمدواییەدا ڕوونوێنی کراوە، بە وتەی ئەمیر دەریاوان خانزادی فەرمادەی هێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران خاوەن توانستی ژێرڕووبەری و دابەستن لە سەر هەر جۆرە ژێردەریاییەکە.
ناوبروا بە ئاماژە بەوەی کە مووشەکی جاسکی ٢ دوای هاویشتران لە لایەن جیهازاتی ژێرئاوی توانای هاتنەدەر لە ئاوی هەیە، وتیشی: لە داهاتوودا بڕەوی ئەو مووشەکە و توانستەکانی دیکەشی بەرزتر دەکرێتەوە.
بۆچوونی ئێوە