بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سومریە نیوز، سەعد حەدیسی وتەبێژی دەوڵەتی عێراق وتی: سەرۆک وەزیرانی عێراق بە زوویی پەرلەمان لە بڕیارەکانی خۆی بۆ گۆڕینی کابینە ئاگادار دەکاتەوە و پێش بینی دەکرێت ئەو گۆڕانکارییە نیوەی ئەندامانی دەوڵەت بگرێتەوە.
سەعد حەدیسی زیادی کرد: دەوڵەت بۆ بەڕێوە بردنی بڕیارەکانی لە سەر چاکسازی سیستەمی سیاسی و ئابووری وڵات کار دەکات.
ناوبراو وتی: ئێمە ڕێگاچارەیەکمان بۆ چارەسەر کردنی کێشە ئابوورییەکان پێشکەش کردووە.
حەدیسی جەختی کرد: ئێمە کۆبوونەوەگەلێکمان لە گەڵ نوێنەری ناڕازیان بۆ ئاگاداری لە داواکارییەکانیان بەڕێوە بردووە.
ناوبراو وتیشی: کومیتەیەکمان بۆ چاکسازی یاسای بنەڕەتی پێکهێناوە و داواکاری خۆپیشاندەرانیش تێیدا ڕەچاو دەکرێت.
Your Comment