نوێترین هەڵوێستی ڕووسەکان لەبارەی ئەبووبەکر بەغدادی

جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لە کاروباری بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم ڕایگەیاند: سوپای ڕووسیا هیچ زانیارییەکی بڕوا پێکراوی لەبارەی کوژرانی ئەبووبەکر بەغدادی سەرکردەی داعش لە ئۆپەراسیۆنی هێزە تایبەتییەکانی ئەمریکا دەست نەکەوتووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە سپۆتنیک، ئولیگ سێرمۆلۆتۆف جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لە کاروباری بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم ڕایگەیاند: سوپای ڕووسیا هیچ زانیارییەکی بڕوا پێکراوی لەبارەی کوژرانی ئەبووبەکر بەغدادی سەرکردەی داعش لە ئۆپەراسیۆنی هێزە تایبەتییەکانی ئەمریکا دەست نەکەوتووە.

ناوبراو وێرای کاردانەوەی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا هەمبەر بە دەنگۆی پشت‌ڕاست کردنەوەی پرسی کوژرانی سەرکردەی داعش، ڕاشیگەیاند: سەربازانی ئێمە کە مەیدای سووریان هیچ زانیارییەکی بڕواپێکراو لەبارەی چۆنیەتی و ئەنجامی ئۆپەراسیۆنی هێزەکانی ئەمریکا و مەرگی ئەبووبەکر بەغدادی دەست نەکەوتووە.

شایانی باسە، ئەگەرچی گرووپی تیرۆریستی داعش مەرگی "ئەبووبەکر بەغدادی" سەرکردەی خۆی لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی ئەمریکی پشت‌ڕاست کردۆتەوە و واشنتۆن‌یش بانگەشەیەکی بەربڵاوی لەوبارەیەوە بڵاو کردەوە، بەڵام بەرپرسان و کارناسانی ڕووسی بڕوایان بە پاگەندەی ئەمریکییەکان نییە.

News Code 29461

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 3 =