بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ماڵپەڕی فەرمی کۆنفدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا ڕایگەیاند: عەلیڕەزا بەیرانوەند یاریزان و گوڵچی هەڵبژاردەی نەتەوەیی و یانەی پرسپۆلیسی تاران، تۆماکی ماکینۆ بەرگری هەمووکارەی ژاپۆنی و ئەکرەم حەسەن عەفیف باشترین یاریزانی کێبەرکێکانی مۆندیالی گەلانی ئاسیا بۆ ساڵی ٢٠١٩، سێ بەربژێری سەرەکیی خەڵاتی یاریزانی ساڵی AFC لە بەشی تۆپی پێی پیاوانن.
هەروەها بە گوێرەی ئەو ڕاگەیێندراوە، لی یێینگ ئەندامی هەڵبژاردەی نەتەوەیی تۆپی پێی ژاپۆن، ئاشالتا دۆی لە هیندستان و ساکی کۆماگای کاپیتانی هەڵبژاردەی نەتەوەیی ژاپۆن سێ یاریزانی ژنی بەربژێری یاریزانی ساڵی AFCین کە لە بەرواری ٢ی دیسامبێر لە ناوەندی کۆڕبەند و پیشانگاکانی هونگ کۆنگ بەڕێوە دەچێت.
شایانی باسە، بەیرانوەند دوای گرتنەوەی تۆپی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لە کێبەرکێکانی کاپی جیهانی ڕووسیا ناوبانگی جیهانی بۆوە و بە دووپات کردنەوەی ئەو کارەی لە یاریی ئێران و عەمان لە مۆندیالی گەلانی ئاسیا بۆ ساڵی ٢٠١٩، بووە هۆی پێشکەوتنی هەڵبژاردەی نەتەوەیی ئێران تا قۆناغی بەر لە فیناڵ.
بۆچوونی ئێوە