ئایەتوڵڵا سافی گوڵپایەگانی خوازیاری پێداچوونەوە بە بڕیاری گرانی بەنزین بوو

ئایەتوڵڵا سافی گوڵپایەگانی بە دەرکردنی بەیاننامەیەک خوازیاری پێداچوونەوەی دەوڵەت بە پلانی پشکبەندی و نرخی نوێی بەنزین بوو.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئایەتوڵڵا لەو بەیاننامەیەدا ڕایگەیاند: بە داخەوە لە کاتێکدا کە گرانی، هەڵاوسان و بێکاری زۆربەی چینەکانی خەڵکی خستۆتە ژێر گوشار و سەخڵەتی، پلانێک لە شەوی مەولوودی پێغەمبەری خودا (س‌خ)، لە لایەن سەرۆک هێزەکانەوە پەسند کراوە کە بۆتەوە مایەی ئەسەف و نیگەرانیی زۆری خەڵکی.

ڕاشیگەیاند: داوا لە نوێنەری بەڕێزی مەجلیسی شۆڕای ئیسلامی دەکەین کە بۆ چارەسەریی کێشەی خەڵکی هەوڵێک بدەن.

News Code 29375

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 2 =