بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕۆیتێرز، بەرپرسێکی باڵای دەوڵەتی واشنتۆن پاگەندەی کرد ئەمریکا نایەوێت هاوکاریی لە گەڵ هێزەکانی دیمۆکراتیکی کوردی سووریا بپچڕێت-قسەیەک کە هاوکات لە گەڵ سەفەری ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا بۆ کۆشکی سپی، دەتوانێت بە واتای لەبەرچاو نەگرتنی خواستی ناوبراو لە سەر بچڕانی پاڵپشتی لە هەسەدە بێت.
ئەو بەرپرسە پایەبەرزە کە ناوی نەبراوە؛ لە درێژەی پاگەندەکانی خۆی زیادی کرد: نایانەوێت هاوکارییەکانیان لە گەڵ کوردی سووریا بپچڕن.
ئەو پاگەندە لە حاڵێکدا دێتە ئاراوە کە ئەمریکا نزیک بە یەک مانگ پێش، بە کشانەوەی سەربازەکانی خۆی لە باکووری سووریا، ڕێگای بۆ هێرشی سەربازی تورکیا دژی هەسەدە کردەوە.
بۆچوونی ئێوە