بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەزڵووم کۆبانێ، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوپای دیمۆکراتیکی سووریا لە گەڵ وەفدی ئەنجومەنی نیشتمانی کوردەکانی سووریا ناسراو بە ئەنەکەسە دیدار و گفتوگۆی کرد.
بە پێی نووسراوی هەواڵدەری KRDnews، دوابەدوای پەیامەکانی ئەم دواییەی فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوپای دیمۆکراتیکی سووریا سەبارەت بە یەکگرتوویی و یەکسانی سیاسی پارت و لایەنە کوردییەکانی سووریا، یەکەم پیوەندی جیدی لە نێوان فەرماندەیی سوپای دیمۆکراتیکی سووریا لە گەڵ لایەنە دژبەرەکان ئەنجام بوو ە وەفدی ئەنەکەسە لە گەڵ مەزڵووم کۆبانێ دیداری کرد.
مەزڵووم کۆبانێ ماوەیەک لەمەوپیش لە درێژەی پێکهێنانی یەکگرتوویی و یەکسانی سیاسی لە نێوان کوردەکانی سووریا داواشی لە مەسعوود بارزانی کرد کە دەوری هەبێت لە سەر یەکێتی سیاسی کوردەکان.
Your Comment