بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی یوونسی دوانیوەڕۆی شەممە لە کۆبوونەوە لە گەڵ کەمایتەیە ئاینییەکانی پارێزگای یەزد وتی: ئەوەی کە خەڵکی ئێران دەلکێنێتە یەکەوە و یەکیان دەخات خوداپەرەستی و عەشق بە ئێرانە.
نوێنەری تایبەتی سەرۆک کۆمار بە وتنی ئەوەی کە دەمارگرژی لە جیاوازییە بچووکەکانە، وتی: بنەڕەتی ئایین دوورە لە دەمارگرژی و هیچ یەکە لە ئایینەکان، توندڕەوی و توندئاژۆیی قبووڵ ناکات.
نوێنەری تایبەتی سەرۆک کۆمار بە ئاماژە بە بڕێک لە دژایەتی دروست کراوەکان لە وڵات وتی: فارس واتا ئێران و چ کەسێک لە ئازەرییەکان ئێرانی ترە.
ناوبراو درێژەی دا: ئەوانەی کە نەفرەتی ئێتنیکی دروست دەکەن، دوژمنن و نابێت ئیزنی دژایەتی دروست کردن پێیان بدرێت.
بۆچوونی ئێوە