بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، جێنین پلاسخارت، بە ئاماژەدان بە دۆخی سڵەژاوی عێراق وتی: تووڕەیی زۆری خەڵک نابێت بە کەم بزانرێت یان خوێندنەوەی هەڵەی بۆ بکرێت.
ئاماژەشی کرد کە توندوتیژی تەنیا توندوتیژی زیاتر لەگەڵ خۆی دەهێنێت و پێویستە خۆپیشاندانە ئاشتییانەکان بپارێزرێن.
ئەوەشی دووپات کردووەتەوە کە کاتی ئەوەیە دیالۆگی نیشتمانی لە عێراق ئەنجام بدرێت.
ماوەی زیاتر لە یەک مانگە لە شارەکانی بەغدا، بەسرە، میسان، زیقار، کەربەلا، نەجەف، دیوانییە، واست، بابل و موسەنا خەڵک وەک ناڕەزایەتی دەربڕین بە دۆخی ژیان و خزمەتگوزاری دەوڵەتی لەم وڵاتە خۆپیشاندان دەکەن.
جێنین پلاسخارت ڕایگەیاند:
ڕێگاچارەی نهتهوهیهكگرتووهكان بۆ چارەسەریی قەیرانی عێراق

نێردهی تایبهتی نهتهوهیهكگرتووهكان لە عێراق لە تویتێکدا رایگەیاند کە کاتی ئەوەیە دیالۆگی نیشتمانی لە عێراق ئەنجام بدرێت.
News ID 29193
Your Comment