بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە سپۆتنیک، ڕووسیا ٣٠٠ سەرباز و ٢٠ زرێپۆشی ڕەوانەی باکووری سووریا کرد.
بە گوێرەی ئەو هەواڵە پۆلیسی سەربازی ڕووسیا و تورکیا بە هاوبەشی لەو ناوچەیە خەریکی گەشت و پشکنین دەبن.
پۆلیسی سەربازی ڕووسیا لانیکەم رۆژانە لە ١٠ شوێندا گەشت لێ دەدات و جەغزی ئۆپەراسیۆنیشی ١٥٠ کیلۆمەتر لە ماوەی ٥ کاتژمێرە.
شایانی باسە، پاش بڕیاری تورکیا بۆ کردنەوەی ناوچەی ئەمن لە قووڵایی ٣٠ کیلۆمەتری خاکی سووریا و هێرشی سەربازیی بە یارمەتیی ملیشیا پاڵپشتکراوەکانی بۆ سەر باکووری سووریا و کوردەکانی ئەو وڵاتە لە قەوارەی ئۆپەراسیۆنی ناسراو بە "کانی ئاشتی"، هێزەکانی سووریای دیموکراتیک (هەسەدە) ڕایگەیاند کە لە پێناو پاراستنی ئاگربڕ و ڕێککەوتنەکانی نێوان مسکۆ و ئەنقەرە، لە تەواو ناوچە سنوورییەکان کشاوەتەوە.
Your Comment