بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس مووسەوی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە سەر گۆڕانکارییەکانی عێراق ڕایگەیاند: کۆماری ئیسلامی ئێران پاڵشتی دەکات لە داواکاری و خواستەکانی خەڵکی عێراق کە بە ڕوونی لە بەیاننامە و داواکارییەکانی مەرجەعیەتی دینی و هەروەها بەڕێز دکتۆر عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق جەختی لە سەر کراوە.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە بە دەربڕینی داخ لە ڕووداوەکانی ئەم دواییە لە عێراق کە بووە هۆی کوژران و بریندار بوونی دەیان کەس و خەساردان لە بینا و شوێنە گشتییەکان و هەروها کپ کردنی داواکارییەکان خەڵک و پەرەسەندنی توندوتیژی, زیادی کرد: دڵنیان دەوڵەت و نەتەوەی عێراق و مەرجەعیەت دەتوانن بە سەر کێشەکاندا زاڵ بن و بە یەکپارچەییەوە هەوڵ بدەن بۆ ئاوەدانی عێراق.
وتەبێژی دەزگای دیپلۆماسی ئێران لە کۆتاییدا وتی: ئێران لە کاتی پێکهێنانی عێراقی نوێوە بەردەوام پاڵپشتی دەوڵەت و نەتەوەی عێراق بووە و لە کاتی هەستیاردا یارمەتیدەری وڵاتی دۆست، برادەر و دراوسێ عێراق بووە.
Your Comment