پووتین بەشار ئەسەدی لە ناوەرۆکی ڕێککەوتنی ڕووسیا و تورکیا ئاگادار کردەوە

کۆشکی کرملین ڕایگەیاند کە ڤیلادمیر پووتین سەرۆک کۆماری ڕووسیا بەشار ئەسەد هاوتا سووریاییەکەی خۆیی لە ناوەرۆکی ڕێککەوتنی ڕووسیا و تورکیا سەبارەت بە سووریا ئاگادار کردووەتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕووسیا یەوم، کۆشکی کرملین ڕایگەیاند کە ڤیلادمیر پووتین سەرۆک کۆماری ڕووسیا بەشار ئەسەد هاوتا سووریاییەکەی خۆیی لە ناوەرۆکی ڕێککەوتنی ڕووسیا و تورکیا سەبارەت بە سووریا ئاگادار کردووەتەوە.

دیمیتری پسکۆف وتەبێژی فەرمی کرملین سێشەممە شەو ڕایگەیاند کە پووتین لە گەڵ هاوتا سووریاییەکەی خۆی لە ڕێگای تەلەفۆنەوە قسەی کردووە و ئەوی لە ئاکامی دیدارەکەی لە گەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان و ناوەرۆکی ڕێککەوتنەکە، ئاگادر کردووەتەوە.

لە هەمان حاڵدا، سەرۆک کۆماریی سووریا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە بەشار ئەسەد لە گفتوگۆی تەلەفۆنی لە گەڵ پووتین لە سەر دژایەتی تەواو لە گەڵ هەر جۆرە هێرشێک بۆ سەر خاکی سووریا جەختی کرد.

لە ئەو بەیاننامە هاتووە: لە ئەو پێوەندییە تەلەفۆنییەدا لە سەر دۆخی باکووری سووریا باس کرا و پووتین لە سەر یەکێتی و یەکپارچەیی خاکی سووریا جەختی کردووە و وتوویە کە هەر جۆرە ڕێککەوتنێک لە نێوان ڕووسیا و تورکیا لە سەر شەڕ لە گەڵ هەر جۆرە تیرۆریزمێک و هەر جۆرە هەوڵێکی جودایی خوازانە لە خاکی سووریا دەدرێت.

News Code 29009

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 0 =