ئیسرائیل دەبێ پاڵپشتیی چەک و چۆڵ لە کوردەکان بکات/ پووتین هاوڕێی ئێمە نییە

بەرپرسێکی باڵای پێشووی مووسادی ڕژیمی زایۆنی بە ئاماژە بەوەی کە تەلئاڤیڤ دەبێ پاڵپشتیی چەک و چۆڵ لە کوردەکان بکات، ڕایگەیاند کە سەرۆک کۆماری ڕووسیا هاوڕێی زایۆنییەکان نییە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "النشره"، حەییم توومەر بەرپرسێکی باڵای پێشووی مووسادی ڕژیمی زایۆنی وتی: ئیسرائیل دەبێ سەبارەت بە کوردەکان هەڵوێستێکی ڕوون و ئاشکرای هەبێت، چونکە گۆرانکارییەکانی ناوچە و کرداری دۆناڵد ترامپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە ناوچە و پەیوەندیی ئیسرائیل لە گەڵ کوردەکان، پێویستی بە هۆشیاریی ئیسرائیلەوە هەیە.

وتیشی: ترامپ هەموو هەنگاوەکانی بە پێی هەڵبژاردنەکانی داهاتوو هەڵدەگرێت و لە لایەکەوە لە ناوخۆی ئەمریکا دژایەتی زۆر هەیە لە گەڵ کوژرانی سەربازانی ئەمریکی لەو شەڕانەی دەروەستی بە ئەمریکاوە نییە. جگە لەوە خۆی پابەند بە هەڵوێستە ڕوونە پێشووەکانی خۆی نابینێت و هەر کات هەڵوێستیەکانی خۆی دەگۆڕێت و دژوارە لە سیاسەتی ترامپ بگەین.

توومەر هەروەها ڕایگەیاند: بێدەنگیی ناو ئەمریکا هەمبەر بە ئیسرائیل لە دوای بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی ئەم دواییە جێی نیگەرانییە. ترامپ لەوە دڵنیایە کە نەتانیاهۆ توانای پێکهێاننی کابینەی نییە و لە ڕیزی دۆڕاوانی داناوە.

ڕاشیگەیاند: پێویستە ئیسرائیل هەڵوێستێکی ڕوون هەمبەر بە کوردەکان بگرێتە بەر. ئیسرائیل و کوردەکان پەیوەندی دێرینیان پێکەوە هەیە و پێتان دەڵێم کە ئیسرائیل توانای یارمەتی گەیاندن بە کوردەکانی هەیە، چونکە لە ئەنجامدا ئەوان پێویستیان بە چەک و چۆڵە و ئیسرائیل دەتوانێ لەو بوارەدا هەنگاوی ئاڵۆز هەڵگرێت. چونکە ئەوی ئێستا ڕوو دەدات بە قازانجی ڕووسیا، سووریا و ئێرانە.

بەرپرسی پێشووی مووساد جەختیشی کرد: قسە لە هاوپەیمانێکی نوێ بۆ ئیسرائیل کە جێی متمانەی بێت، خەریکە بە لای ڤیلادیمیر پووتینی سەرۆک کۆماری ڕووسیادا دەشکێتەوە و لەو ڕووەوە ماوەیەکە خەریکی گفتوگۆ لە گەڵ ڕووسەکانین. بەڵام ئیسرائیل خۆی بەرەوڕووی لاوازی ناوخۆیی دەبینێ. هەموو جیهان ئاگاداری ڕووداو و گۆڕانکارییە ناوخۆییەکانی ئیسرائیلن و تەنانەت پێگەمان لای پووتین لە دابەزین دایە. پووتین هاوڕێی ئێمە نییە، چونکە ئەو دەستە برای ئەردۆغانە و گفتوگۆی لە گەڵدا دەکات.

News Code 29003

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 0 =