چاوش ئۆغڵۆ هوشداری بە کوردەکانی سووریا دا

وەزیری دەرەوەی تورکیا هوشداری دا کە هێزە کوردەکان تەنیا ٣٥ کاتژمێریان دەرفەتیان ماوە بۆ کشانەوە لە ناوچەی ئەمنی مەبەستی ئەنقەرە لە باکووری رۆژهەڵاتی سووریا، دەنا ئۆپەراسیۆنی سەرچاوی ئاشتی دەست پێ دەکاتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ئانادۆلو، مەولوود چاوش ئۆغڵۆ وەزیری دەرەوەی تورکیا وتی: ئەنقەرە پێداگرانە پاڵپشتی لە ڕەوتی سیاسی ناو سووریا دەکات و لە سەر ئەو بڕوایەیە کە هیچ رێگە چارەیەکی سەربازی بۆ چارەسەریی قەیرانی ئەو وڵاتە نییە.

وتیشی: لە پێناو چارەسەریی سیاسی پێویستمان بە پاراستنی ئاسایش و ئاگربڕ لە سووریایە،

چاوش ئۆغڵۆ هەروەها ئیدعای کرد کە لە دەسپێکی ئۆپەراسیۆنی ناسراو بە سەرچاوەی ئاشتی لە باکووری سووریا، تورکیا بەرەوڕووی تۆمەتی پووچ و ڕەخنەی بێ مانا بۆتەوە، بەڵام با بزانن کە تورکیا هیچ لە مێژوودا چەکی کیمیایی بە کار نەهێناوە.

ناوبراو بە ئاماژە بە ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە باکووری سووریا ئیدعایشی کرد کە ئەنقەرە دژی ڕێکخراوگەلی تیرۆریستی تێهەڵچووە و نەک کوردەکان و لەوبارەیەوە بۆ پڕچەک کردنی یەکینەکانی کوردی پاراستنی گەل (یەپەگە)، ڕەخنەی لە ئەمریکاش کرد.

وەزیری دەرەوەی تورکیا لە درێژەدا بە بیر هێنانەوە ماوەی ٣٥ کاتژمێری بۆ کۆتایی دەرفەتی ئاگربڕی ٥ رۆژە، هوشداری دا کە ئەگەر هێزە کوردەکان لەو ماوەیە لە ناوچەی ئەمنی مەبەستی تورکیا نەکشێنەوە، ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان دەست پێ دەکاتەوە.

News Code 28984

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 9 =