بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد جەواد زەریف وەزیری ئێران لە درێژەی دانوستانی لە گەڵ بەرپرسانی وڵاتانی ناوچە، دوانیوەڕۆی رۆژی ڕابردوو (هەینی) لە گفتوگۆی تەلەفونی لە گەڵ مەولوود چاوش ئۆغڵۆ هاوتای تورکی خۆی لەبارەی دواگۆڕانکارییەکانی ناوچە بە تایبەت هەلومەرجی باکووری سووریا دوا.
شایانی باسە، سەرچاوەگەلی سووریا لە دواهەواڵەکانی خۆیاندا وێرای ئاماژە بە بەردەوامی هێرشگەلی ئاسمانی و تۆپخانەیی سوپای تورکیا بۆ سەر ناوچەگەلی هاوێری سەریکانی لە پارێزگای حەسەکە، ڕایانگەیاند کە بە هۆی ئەو هێرشانە لە گوندی ئەمولخەیر ٥ کەسی سڤیل کوژراون و ٢٠ کەسی دیکەش بریندار بوونە.
Your Comment