AP ١٣٩٨ ڕەزبەر ٢٢ ١٥:٣٢

سوپای پاسداران ڕایگەیاند:

ڕۆحوڵڵا زەم بەڕێوەبەری کەناڵی ئامەد نیووز دەستگیر کرا

ڕۆحوڵڵا زەم بەڕێوەبەری کەناڵی ئامەد نیووز دەستگیر کرا

ڕۆحوڵڵا زەم بەڕێوەبەری کەناڵی تێلگرامی دژە شۆڕشی "ئامەد نیووز" لە لایەن ڕێکخراوی هەواڵگریی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی دەستگیر و گەڕێندراوە بۆ ئێران.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕوحوڵڵا زەم کە چەند ساڵێکە بە کردنەوەی کەناڵی تێلگرامی ناسراو بە "ئامەد نیووز" لە دەرەوەی سنوورەکان ببووە داردەستی سیستەمگەلی سیخۆری و دژە شۆڕشی و خەریکی بڵاوکردنەوەی هەواڵی درۆیین لە دژی وڵات بوو، لە لایەن ڕێکخراوی ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە دەرەوەی ئێران دەستگیر کرا و گەڕێندرایەوە بۆ وڵات.

کەناڵی تێلگرامی "ئامەد نیووز" بە هۆی پەرەدان بە ناهومێدی و بڵاوکردنەوەی هەواڵی درۆیین لە دژی بەرپرسانی نیزام، خەریکی ڕەش‌نواندن و هەڵفریواندنی ڕای گشتی بە مەبەستی تۆکمە کردنی ویستی دوژمنان و سیستەمگەلی سیخۆری بە ئامانجی ڕووخاندنی نیزام بوو.

سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی بە دەرکردنی بەیاننامەیەک، وێرای ڕاگەیاندنی ئەو هەواڵە، نووسی: ڕێکخراوی ئیتلاعاتی سوپا لە ئۆپەراسیۆنێکی ئاڵۆز و پڕۆفێشناڵدا توانی ڕۆحوڵڵا زەم سەرلقی ماڵپەڕی دژە شۆڕشیی "ئامەد نیووز" وەک یەکێک لە کانگا تەوەرییەکانی دوژمن بۆ ئۆپەراسیۆنی بەربڵاوی ئاژاوەنەرانە، ئێران تۆقێنەری، درۆ و بە لارێدابردنی گەنجان لە باری بیر و باوەڕ و هاندان بۆ هەڵمەتی توندئاژۆیانە و تیرۆریستانە بکێشێتە ناو وڵات و دەستگیر بکات.

لەو بەیاننامەیەدا هاتووە: ناوبراو ئەگەرچی لە لایەن سیستەمگەلی هەواڵگریی فەڕەنسا رێنوێنی دەکرا و لە لایەن سیستەمە هەڵگراییەکانی ئەمریکا و ڕژیمی زایۆنییەوە پاڵپشتی دەکرا، شەورۆژی بە شێوەی ئاشکرا و شاراوە و لە قەوارەی جۆراوجۆردا دەپارێزرا، بەڵام بەوەشەوە کەوتە داوی ڕۆڵەکانی گەلی ئێران لە ڕێکخراوی هەواڵگریی سوپا.

News ID 28895

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha