بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی شەمخانی سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی لە یادداشتێکدا نووسی: پێدەچی بەرپرسانی ئەمریکی بە پێی ئەزموونی بەرهەست بەو ئاکامە گەیشتبن کە هاوكێشەی دەسەڵات و ئەندازیاری سیاسی جیهان، بە تایبەت رۆژهەڵاتی ناڤین گۆڕاوە و ویلایەتە یەکگرتووەکان بە پێچەوانەی تەواو بانگەشە بەربڵاوەکانیان، چیتر ناتوانن پاگەندەی سەروەریی هەمەگر بە سەر کاروباری سیستەمی نێودەوڵەتی بکەن.
دەقی نووسراوەکەی شەمخانی بەم شێوە بڵاو بووەتەوە:
١- سێ لێدوانی ڕاشکاوانە لە لایەن بەرپرسانی باڵای ئەمریکا لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا نیشاندەری ئاشکرا بوونی ڕاستییەکان بە جۆرێکە کە پێشتر دەسەڵاتی ئەو وڵاتە جەربەزەی دانپێدانان و وتنی ئەو ڕاستیانەی نەبووە.
٢- بەرپرسانی ئەمریکی لە پاش هێرشی فرۆکەی بێ فرۆکەوانی ئەنساروڵڵای یەمەن بۆ سەر دامەزراوە نەوتییەکانی ئارامکۆی عەرەبستان و لە کاردانەوە بە گوشارەکانی بارەگای سعوودی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەنجامدەرانی ئەو هێرشە، ڕاشکاوانە جەختیان لە وەدی نەهاتنی ئەو داوایەی ڕیاز کرد و ڕایانگەیاند کە هێرش کراوەتە سەر عەرەبستان نەک ئەمریکا.
٣- ئەمریکا لە پاش شکستی بەردەوامی سیاسی و سەربازیی لە ناوچە، دانی بە خەرج کردنی ٨ تریلیۆن دۆلار لە ناوچەدا کرد و ڕایگەیاند کە ئامادەبوونی سەربازیی ئەمریکا هیچ دەسکەوتێکی بۆی نەبووە و لە خۆیدا هەنگاوێکی گەمژانە بووە.
٤- لەم دواییە و پاش دەستدرێژیی تورکیا بۆ سەر باکووری سووریا و پشت کردنی واشنتۆن لە هاوپەیمانی کوردی خۆی، بەرپرسانی کۆشکی سپی وێرای دانپێدانان بە ورووژاندنی شەڕێکی خوێنین لە عێراق بە پێی پاگەندە و دەنگۆی بوونی چەکی کۆمەڵکوژ لەو وڵاتە، ڕایانگەیاند کە چوونە ناو داوی رۆژهەڵاتی ناڤین خراپترین بڕیارێک بوو کە تا ئێستا لە مێژووی ئەمریکادا گیراوە.
٥- پێدەچی بەرپرسانی ئەمریکی بە پێی ئەزموونی بەرهەست بەو ئاکامە گەیشتبن کە هاوكێشەی دەسەڵات و ئەندازیاری سیاسی جیهان، بە تایبەت رۆژهەلاتی ناڤین گۆڕاوە و ویلایەتە یەکگرتووەکان بە پێچەوانەی تەواو بانگەشە بەربڵاوەکانیان، چیتر ناتوانن پاگەندەی سەروەریی هەمەگر بە سەر کاروباری سیستەمی نێودەوڵەتی بکەن.
٦- ئەمریکا تەواو تێگەیشتووە کە تاقە دوو رێگەی لە بەردەمە؛ یان دەبێ لە پێناو ڕاگرتنی ڕواڵەتێکی پووج و هەڵفریوێنەری زلهێزی جیهان تێچووی زیاتر خەرج بکات و یان دەبێ گرتنەبەری هەڵوێستێکی واقیعگەرانە، حەقیقەتی ئیستای جیهان قبووڵ بکات و خۆی لە ژێر باری تێچوی زیاتری ئەو نمایشە رزگار بکات.
٨- بە واتایەکی دیکە؛ بەرپرسان و حاکمانی ئەمریکا تێگەیشتوون کە ئەو وڵاتە لەوڕۆدا بە هەر بیانوویەک، چیتر پێگەی زلهێزی بە دەستەوە نییە و گەڕانەوە بۆ سەردەمی باڵادەستی، نامومکین و چەوتوونە. چونکە دەستەوەستانی و نەتوانینی لە ڕاپەڕاندنی پرسەکانی "دابەش کردنی رۆژهەڵاتی ناڤین"، "مامەڵەی سەدە"، "گۆڕینی ڕژیمی ئێران"، "بە ژاندارم کردنی عەرەبستان لە ناوچە"، "شەڕی یەمەن"، "ئاشتی ئەفغانستان"، "قەیرانی سووریا" و ...ی بۆ هەمووان سەلمێندراوە.
٨- دانپێدانانی تاڵ و وانەدەری حاکمانی ئەمریکا بۆتە هۆی ئەوەی کە زۆربەی وڵاتانی دەڤەری رۆژئاوای ئاسیا، تەنانەت ئەو گرووپەی کە رێخۆشکەر و میوانداری ئامادەبوونی ئەمریکا لە ناوچە بوونە، دان بەوەدا بنێن کە "رۆژهەڵاتی ناڤین بە بێ ئەمریکا شوێنێکی هێمنترە".
Your Comment