بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "المنار"، سەرچاوەیەکی فەرمی لە وەزارەتی دەرەوەی سووریا ئەوڕۆ (چوارشەممە) ڕایگەیاند کە سووریا بو تەنی لێدوان و ئەنگێزەگەلی دەستدرێژکارانەی تورکیا لە دژی سووریا و گواستنەوەی چەک و چۆڵی سەربازیی بۆ خاکی سووریا ئیدانە دەکات.
ئەو سەرچاوەیە وتیشی: هەڵمەتی تورکیا پێشێل کردنی ئاشکرای یاسا و بڕیارنامەکانی ئەنجومەنی ئاسایشە کە تێیاندا جەخت لە ڕێزنان لە سەروەری و تەواوەتی سەرزەوینیی سووریا کراوە.
بە گوێرەی ئەو سەرچاوەیە، وەزارەتی دەرەوەی سووریا کرداری دەستدرێژکارانەی ئەردۆغان لە خاکی سووریا وەک ویستێکی زێدەخوازانە لە لایەن ئەنقەرە لێک دەداتەوە کە بە هیچ ئەنگێزە و بیانوویەک پاساو نادرێت.
دیمەشق هەروەها هوشداری داوە کە مەبەستی ئەمنیی تورکیا لە جموجۆڵی لە سنوورەکانی سووریا درۆیە و سووریا لە گەڵ دەسپێکی دەستدرێژکاری بۆ سەر خاکەکەی، تورکیا لە ڕیزی گرووپگەلی تیرۆریستی دادەنێ و ئەو کارە وەک گورزێکی کوشەندە لە ڕەوتی دانوستانەکانی ئاستانە وێنا دەکات.
Your Comment