بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە سپۆتنیک، دیمیتری پێسکۆف وتەبێژی کۆشکی سەرۆک کۆماری لە گومانی مسکۆ بۆ دروستی هەواڵی کشانەوەی سەربازانی ئەمریکی لە سووریا هەواڵی دا.
پێسکۆف وتی: ئەمریکا ڕووسیای لە بابەتی پلانی کشانەوەی سەربازیی لە سووریا ئاگادار نەکردووە و مسکۆ دڵنیا نییە کە ئەو کارە ئەنجام بدرێت.
وتەبێژی کەرملین وتیشی: تا ئێستا ڤیلادیمیر پووتینی سەرۆک کۆماری ڕووسیا لەبارەی دوا گۆڕانکارییەکانی سووریا لە گەڵ دۆناڵد ترامپ و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان هاوتایانی ئەمریکی و تورکی خۆی گفتوگۆی نەکردووە.
ئەمریکا رۆژی ڕابردوو لە کشانەوەی سەربازانی لە سووریا و ڕەزامەندیی بۆ ئۆپەراسیۆنی تورکیا لە باکووری سووریا هەواڵی دا، کە ئەو هەڵوێستەی بەرەوڕووی ڕەخنەگەلێکی زۆری ناوخۆیی و دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکان بۆوە.
Your Comment